ئەڵمانیا.. 300 هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵن
وێستگەی شەمەندنەفەرەکان و ژێر پردەکان باشترین شوێنی حهوانهوهیانه
لە ئەلمانیا بە هەرزارەها کەس لە سەر شەقام و بانەکان دەژین و بئ مال و حالن..رووداو رۆژێک سەردانی کردن
گۆشەگیری ، نەخۆشی دەرونی ، کێشەی خواردنهوهی بهردهوامی مادده کحولیهكان،و چەندینی تر گرفتی ئەو کە سانەن كهلە ئەلمانیا پێیان دەوترێت (ئۆپداغلۆزە) واتا بێ ماڵ و حاڵ، یا بێ سوچ و پهنا، ئەمەش لە توێژنەوەیەکدا لە مانگی حوزەیرندا ئاشکرا کراوه . رۆژ تا ئیوارە بە گەرماو سەرما، هەمو لە سەر شەقام و شوێنه گشتیهكان کۆدهبنەوەو هەریەکەو بەسەرهاتی خۆی هەیە بهوهی ماڵ یا پهناگهیهكیان نیه تیابحهسێنهوه . لێرە هەمو وەک یەک وان لهگرفنی بێ ماڵی. بۆ زۆربەیان وێستگەی شەمەندنەفەرەکان و ژێر پردەکان باشترین شوێنی حهوانهوهیانه، ههر لێرە کۆدەبنەوەو دهست بهسوالكردن دەکەن ، کحول دەخۆنەوەو هەندێك جاریش ئەگەر گیرفنانیان رێگەبدات ئەوا مادە بێهۆشەکهرهكان پەیدا دەکەن و دەیکێشن.
بە پێی ئامارەکانی ئهم بواره لە ئەلمانیا نزیکەی ٣٠٠٠٠٠ کەس بی مال و شوێنن ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەلمانیا لە رووی گهشهی ئابوری و سیاسیەوە بە یەکێک لە بەهێزترین ولاتهكانی جیهان دادەنرێت، لە هەمانکاتیشدا خاوەنی سیستەمی سۆسیالە.پرسیاری حهوههری لێرەدا ئەوەیە بۆ چی تا ئستا حكومهت و لایهنه پهیوهندیدیارهكان نەیانتوانیوه ژمارەی ئەم کەسانە کەم بکرێتەوەو چارهسهری بێ جێگای ئهمانه بكهن.
کێشەی کۆمەلایهتی و خێزانی و روو لە تەنها بون بۆ تە هۆی دروستبونی ئەم کێشانە.
کورد وتەنی ئەم هەویرە ئاوی زۆر دهكێشێ، ئەم کێشەیەش لە ئەلمانیا سالەهای سالە هەیە و هەژاری و کەم دەرامەتی روو لە زیاد بون دەکات و كهم ناكات. لە دەستوری ئەلمانیا لە برگەی .یەک لە بەشی سۆسیال دا پاراستنی مافی مرۆف جەسپێنراوە کە دەلێ هەر کەسێک نەتوانێت خۆی بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات دەبێت یارمەتی سۆسیال وەربگرێ ، چونکە ، هەمو کەسێک مافی ئەوەی هەیە پێداویستی ژیانی بۆ دابینکرێت لە لایەن حکومەتەوە، بەلام ئەو کەسە دەبێت لهچوارچێوهی پەیرەوی یاسای ئهو وڵاتهدابێ . سەرەرای بوونی ئەم سیستەمە چەندین رێخراوی مرۆیی تریش هەن کە هاوکاری ئەو کەسانە دهكهن كهدووچاری ئهم كێشهیه بونهتهوه، بەلام ئهوهی جێگای سهرنجه هێشتا ژمارەی ئهو كهسانهی بی مال و شوێنن زیادی کردوە. رێخراوی دیاکۆنی كه یەکێکە لە و ڕیخراوانەی یارمەتی ئەم کەسانە دەدات، ئەم رێخراوە وەک خۆیان دەلێن دهرگامان کراوەیە بۆ هەمو ئەو کەسانەی بئ مال شوێنن. کلاریسا شروک پسپۆڕی پەروەدەی کۆمەلایهتیە و زیاد لە ١٨ سالە لە دیاکۆنی کاردەکات و لە گەل چەندین هاوکاری دیکەدا رۆژانە راوێژکاری ئەم کە سانە دەکەن.
ئەو کەسانەی روو لێرە دەکەن دەتوانن بۆ چەند کاژێرێک لێرە بحەوێنەوەو نان بخۆن و خۆیان بشۆن بی ئەوەی کەس لێرە قیێزیان لێبکاتەوە. هەر یەکە و هۆكاری خۆی هەیە بۆ چی وای بەسەر هاوتوە. هەندێکیان کێشەیی خێزانیان هەبوە بۆ نمو نە جیابونەتەوە یاخود نەیانخواستوە لە گەل دایک و باوکیان بژین ، هەندکیان لە بەندیخانە بون ، هەندێکیان ئالودەی دەرمانە هۆشبەرەکانن. ئیمە لێرە هەول دەیەن کاری سۆسیالیان بۆ جی بەجی بەکەین راوێژکاریان دەکەین چۆن بتوانن دەست بە ژیانێکی نوی بکەن جارەسەری دەرونی وەردەگرن بۆ ئەوەی ئیرادە بەخۆیان بکەن . بەلام کێشەی گرانی کرێی خانو لێرە کێشەی بی مال حالەکانی گەورەتر کردوە.
بەپی ئامارەکان لە سەدا هاشتا 80% ی پیاوانن کە بێ مال و شوێن و دووچاری ئهم کێشانە دهبنهوه.
سڤێن یەکێکە لە وکەسانەو رۆژانە دێتە ئێرە نان دەخوات و خۆی دەشوات و جلی نوی لەبەر دەکات و دهرواتەوە سەر شەقامەکان.سڤێن ١٣. ٧ مانگ لە بەندینخانەبوە و ماوەی سالێکە دەربازبوە بەلام لە وکاتەوە بی مال شوێنەو لە سەر لە کوچەو کۆلانەکان رۆژهكانی تهمهنی بهڕێ دهكات.
شوکارد دەلی زۆر بەی زۆری ئەم کەسانەی دەستیان لە ژیان شتوە و باوەریان بەئیرادهی خۆیان نهماوه تا دوبارە ژیانێکی نۆی دروست بکەنهوه.ترس و شەرم و ئالودەبون بەخواردنوهی کحول وای کردوە کە زۆر زەحمەتبێ بۆ هەندێکیان دەست بە ژیانێکی نوی بکەنەوە.زۆربەیان بە سال سەردانی لای دکتۆر ناکەن و هەندێیكجاریش بە نەخۆشی سەختەوە دێنە دیاکۆنی. لێرە دیاکۆنی لە گەل رێخراوی پزیشکان کار دەکەن و رۆژانە چارەسەری ئهم نهخۆشانه دەکەن.رەنگە ئەم رێخراوانە تەنها جارەسەرێکبێت بۆ ئەوەی بارو دۆخی ژیانی ئەم کەسانە کەمێک باشتربێت
بهشی بكه لە