ئاغای درامای کوردی
یەکێک لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری شانۆ و دراما، عومەری کەریم ئاغایە، ئەو تەمەنی 74 ساڵە و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. عومەری کەریم ئاغا جگە لەوەی کاری نواندنی لە بەشێکی زۆری دراما و شانۆ کردووە، بۆ بژێوی ژیانی دووکانێکی فرۆشتنی بەهاراتی لە بازاڕی کۆنی سلێمانی داناوە، بە ناوی بەهاراتی ئاغا.
عومه‌رى كه‌ریم ئاغا، سه‌ره‌تا به‌هونه‌رى شانۆ ده‌ستىپێكرد، هه‌موو ماڵێكی كوردستانیش به هونه‌رمه‌نده قسه‌خۆش و كۆمیدییه‌كه ده‌یناسن.
عومه‌رى كه‌ریم ئاغا، دەڵێ "شتێك له‌جه‌سته‌مدا خوڵقابوو، ئه‌ویش لاساییكردنه‌وه‌بوو، ئه‌م لاساییكردنه‌وه جاروبار پیاوى گه‌ڕه‌ك و بازاڕى و ئه‌و ژیانه‌ى ده‌گرته‌وه، كه‌مرۆڤه‌كانى تێدابوو، هه‌ندێكجاریش لێدانم ده‌خوارد، ده‌یانگوت عه‌یب ناكه‌یت لاسایى خه‌ڵك ده‌كه‌یته‌وه،بە جوولە و بە دەنگ لاسایی کەسەکانم دەکردەوە".
به‌شێكى زۆر له‌خه‌ڵكى ته‌نیا له‌شاشه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه عومه‌رى كه‌ریم ئاغایان بینیووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه خۆشیان بوێت.
عومه‌رى كه‌ریم ئاغا، دەڵێ "ژیان وه‌ك شانۆیه‌ك سه‌یرده‌كه‌م، ئه‌و خه‌ڵكانه‌شى تێیدایه ئه‌كته‌رن، من له جوڵه و هه‌ست و كردارى ئه‌وانه‌وه فێرى زۆرشتده‌بم، ئه‌و رۆلانه‌ى بینیوومه، له‌رێى هونه‌ره‌كه‌وه به‌شى ئه‌وانى تێدایه".
كامه‌ران محێدین،خەڵکی سلێمانی دەڵێ "ئه‌م پیاوه وه‌كو هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌نجدا گه‌نجه، له‌گه‌ڵ پیرداپیره، كابرایه‌كه بووه‌ته ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌ك".
فوئاد سه‌راج، نووسه‌ر دەڵێ "پیاوێكه خزمه‌تىكردووه له‌و بواره‌دا، كه‌سێكى دڵسۆزه به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌ى".
شادمان مه‌لا عه‌زیز، ئه‌كته‌ر دەڵێ "خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك قسه‌ى خۆش و نه‌سته‌قە، بۆیه به‌ته‌واوى جێگه‌ى خۆى كردووه‌ته‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا".
دواى به‌رێكردنى ته‌مه‌نێكى هونه‌رى، نایه‌وێت پشووبدات، هێشتا پیاوێكی گورجوگۆڵه، هه‌ر ئاغا قسه‌خۆشه‌كه‌ی نێو دراما و شانۆییه‌كانه.
به‌شی بكه لە