گوندەکانی کوردستان- سەرگەڵوو بەرگەڵوو
گونده دڵگیره‌كانى ناحییه‌ى سورداش و دۆڵى جافایه‌تى به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه، كه دیمه‌نه‌كانى وه‌ك تابلۆیه‌ك له 4 وه‌رزى ساڵدا هه‌میشه ڕازاوه‌یه، له نێویاندا گوندى سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵوو، كه پێكه‌وه دوانه‌یه‌كى دڵگیریان دروستكردووه، گونده سه‌رسه‌وزو فێنكه‌كه‌ى سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌لوو زیاتر له 50 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێتە باكوورى رۆژهه‌ڵاتى شارى سلێمانیه‌وه.
حاجى مه‌حموود حه‌مه‌مین، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵێ "سەرگەڵوو و بەرگەڵوو وەکو بڵێی سەری دابان و شەدەڵە، ئاوا بە دوای یەکدادێن، بەڵام ئەوەیان ناوناوە سەرگەڵوو بەرگەڵوو".
خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵێ "ئێرە نزیکەی 600 بۆ 700 ماڵ بوو، لە هەشتاکاندا، قەرەباڵخییەکی زۆری لێ‌بوو، بەڕاستی ئەوەی کە ئێستا من باسیدەکەم بە قسە ناگەڕێتەوە، کە بڵێم شتێکی ئاوا بووە، ئەم ناوچەیەی ئێمە هەر لە ئێرانەوە خەڵک دەهاتە ئێرە، کە ئەوکاتە مامەلەی ستراتیجی تێدادەرکراو لەسەر سنوورەکانەوە دەهاتنە ئەودیو، شتی ئێرانیان دەهێنا و شتی عێراقیان لیرەوە دەبردە ئێران، سەرگەڵوو زۆر بەناوبانگ بوو".
زنجیره چیاى دابان و هه‌لاج ده‌ورى گوندى سه‌رگه‌ڵوویان داوه ئه‌مه‌ش وایكردووه، كه هه‌میشه لانكه‌ى شۆِرشه‌كان بێت، حاجى مه‌حموود، ته‌مه‌نى له‌نێو گونده‌یدا به‌سه‌ربردووه، ئه‌و ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فاى بارزانى و مام جه‌لال ژیاوه، ئاواته‌خوارى ئه‌وه‌بوو، كه جارێكى دیكه له‌ژیانى ئازادی‌دا بیانبینێته‌وه.
حاجى مه‌حموود حه‌مه‌مین، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵێ "مەلا مستەفا پیاوێکی هەیکەل گەورەبوو، زستان بوو، پاڵتۆیەکی لەبەرکردبوو، کەڵەگەت بوو، مەلا مستەفا، مام جەلال زۆر نزیکبوو، ئەوە خانووەکەی ئەوبوو ئەوەش هی من بوو".
خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵێ "کە شۆڕشەکەمان لە نوێوە درووستبوو، لەژێر تۆپ و تەیارەیەکی زۆردا دروستبوو، بۆ نمونە ئەو شۆڕشەی لە ساڵی هەشتاکاندا، ئەوەی کە من بەبیرم دێ، لەسەر شانی خەڵک دروستبوو، بەڕاستی ئەگەر خەڵک هاوکاری ئەو شۆڕشە نەبوایە، شۆڕش دروستنەدەبوو".
گوندى سه‌رگه‌ڵوو ته‌نیا له‌رووى گه‌شتوگوزاریه‌وه بایه‌خێكى گه‌وره‌ى نییه، به‌ڵكو وه‌ك په‌رتوكێكى مێژەوییش شۆڕشه‌كانى كورد له ڕابردوودا له‌نێو ئه‌م گونده تێپه‌ڕێووە، ته‌نانه‌ت به كیمیایى و ئه‌نفال ئازار دراوه، هه‌ر ماڵێكیش بدوێنیت شه‌هیدێكى هه‌یه.
كه‌لسوم مسته‌فا، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵێ "کەی کاتمان هەبووە، ئێمەر بەردەوام شەڕ و تەیارە و تۆپ و بەزم و رەزمی دونیا و ئەنفال و کیمیاباران و ئەمانەمان لەسەربووە، ئێمە کەی ژیانمان هەبووە، ئێستا کەمێک کەوتووینەتە ژیانەوە".
ئێره گوندێكى دیكه نییه، به‌ڵكو ئه‌و خانووانه، رۆژگارێك باره‌گاى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بووه، ئێستا كراوه‌ته مۆزه‌خانه.
حاجى مه‌حموود حه‌مه‌مین، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵێ "شەڕی ناوخۆ بێت و شەڕی حکومەتی بێت، هەموو سەرکردایەتی لێرە بووە، پەیوەندییەکان لیرەبوون، هەموو بنکەکان لیرەبوون سجنیش لیرەبوو".
گوندى سه‌رگه‌ڵوو ساڵانێك به‌كارى باخدارى ناوبانگێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو، له‌م گونده‌وه كاروانه ترێ به‌ڕێكراوه به‌ره‌و كه‌ركووك و موسڵ، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه‌یه و چاویان له ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى باخه‌كانیان بۆ ساخبكاته‌وه.
خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵی "باخمان هەیە رەزمان هەیە، خەریکی رەزین، باخاتی هەنار و خۆخ و قەیسی و هەڵوژە و ئەو شتانەمان هەیە، بەدیار ئەوانەوەین".
كه‌لسوم مسته‌فا، دانیشتووى گوندى سه‌رگه‌ڵوو دەڵێ "تەنیا بە باخ و باخات ژیاوین، بە ترێ ژیاوین، بە زۆری ترێمان هەیە، شتەکان ئێستا قیمەتیان نییە، ئێستا هەمووی سەرقاڵی ئەم معاشەیە".
به‌رگه‌ڵوو، ده‌كه‌وێته دامێنى گوندى سه‌رگه‌ڵوو پێشتر گونده‌كه لێره بووه، به‌ڵام ئێستا كراوه‌ته شوێێكى گه‌شتیارى و چه‌ندین كه‌پرى تێدادروستكراوه، خوره‌ى ئاوه سازگاره‌كه‌ى و سێبه‌رى دار هه‌نجێر و دار گوێز وایكردووه، ئه‌وانه دێنه ئێره ماندووى رۆژه گه‌رمه‌كانیان بیر بچێته‌وه.
سه‌نگه‌ر عه‌زیز، خاوه‌نى كه‌پرى سه‌یرانگاى به‌رگه‌ڵوو دەڵێ "هەستاین بە دروستکردنی سەیرانگەکان، بە دار و عەسیر دروستمان کردووە ئێمە، بە پارەی خۆمان دروستمان کردووە".
گه‌شتیارێک لە سەیرانگەی بەرگوڵوو دەڵی "ئێمە کە رۆژی هەینی کەمتر دێینە دەرەوە، تەنیا زیاتر رۆژەکانی دیکە دێینە دەرەوە، چونکە رۆژی هەینی زۆر قەرەباڵخە، ئێستا جەوێکی ئارام و فێنکە".
له‌ناوچه‌ى دۆڵى جافایه‌تى، جگه له گوندى سه‌رگه‌لوو و به‌رگه‌لوو چه‌ند گوندێكى دیكه‌ش هه‌ن، كه هه‌وارێكى دڵگیره‌و خه‌ڵكى له ناوچه جیاجیاكانى باشوورى كوردستان و شاره‌كانى عێراق ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش دێنه سه‌یرانگاكان.
پەرتووکی بیرەوەرییەکانی هەر سەرکردەیەکی سیاسی یاخود هەر پێشمەرگەیە لە رابردوودا بخوێنیتەوە، بست بە بستی گوندی سەرگەڵووی تێدا تۆمارکراوە، ئەگەرچی لە رابردوودا هەوڵدراوە، ئەم گوندە لەگەڵ خاک‌دا تەختبکرێت، بەڵام ئازادی وایکرد، نەک تەنیا گوندەکە ئاوەدان بکرێتەوە، بەڵکو سەیرانگەیەکی هێندە دڵڕفێنی تێدا دروستبکرێت، ئەوانەی سەردانی دەکەن، وێنەیەکیان بۆ یادگاری خۆیان و داهاتووی خۆیان تۆمار دەکەن.
به‌شی بكه لە