رۆما

رۆما

کولتوور، جوانی، مێژوو، ئابووری، قەڵا دێرینەکان، منارە هەوربڕەکان، بەرخودان و ئازادی و زۆر شتی دیکە، ئەو نازناوانەن کە بەشێکی زۆری پایتەختی وڵاتانی پێدەناسرێتەوە.
 
یەکێک لەو پایتەختانە شاری رۆمایە لە ئیتاڵیا، گرنگی ئیتاڵیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له‌وه‌دایه‌، كه‌خاوەن شارستانییەت و مێژووییه‌كی كۆن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌وه‌ش زۆرتر لانه‌و مه‌ڵبه‌ندی ئایینی حەزرەتی عیسایه‌.

رۆما 3 ملیۆن و 300 هەزار کەسی تێدادەژی و گەورەترین شاری ئیتاڵیایە، کاتێک بە شەقامەکانیدا تێپەڕدەبیت، دەیان و سەدان دیمەنی شوێنەواری کۆن و مێژوویی دەبینی، کە زۆربەیان لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی رۆما دروستکراون.

ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی 4000 ساڵ فەرمانڕەوای زۆربەی ئەوروپا و ناوچەکانی سەر دەریای سپی نێوەڕاستی کردووە، بنکەی سەرەکی ئیمپراتۆریش رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بووە.‪
 
ناودارترین شوێن لەو شارە گۆڕه‌پانی كۆلۆسیۆمه، هەر کەسێک بچێتە رۆما سەردانی ئەو گۆڕەپانە دەکات. ئەو گۆڕەپانە لە نێوان ساڵانی 72-80 ی پێش زایین دروستکراوە. لە ساڵی 1999 گۆڕەپانی کۆلۆسیۆم کراوەتە رەمزی دژی لەسێدارەدان.

باڵه‌خانه‌ی ئۆپه‌رای شاری رۆما، كه‌گه‌وره‌ترین ئۆپه‌رایه‌له‌سه‌رانسه‌ری ئیتاڵیاداو بە بەردەوامیی لە پێشوازیی گەشتیاراندایە. هەروەها په‌رستگەی پانتیۆن، كه‌شوێنی تێمپلی رۆمه‌كان بووه‌.