حەسەن شەریف
حەسەن شەریف، ئەو دەنگەی بە "دەنگێ چیا" و زۆزانەکانی کوردستان ناسراوە، لە ساڵی ١٩٨٥ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە، هاوشانی ١٢ هونەرمەندی دیکەی چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە دوو بەرهەمی سەمفۆنی و کۆراڵی پێشمەرگە و شنگالدا کردووە.
حەسەن شەریف، لە ساڵی 1969 لە گوندی "کێستە"ی سەر بە شاری دهۆک لەدایکبووە، لە تەمەنی 11 ساڵییەوە دەستی بە ژەنینی ساز کردووە، لە ساڵی 1985 یەکەم بەرهەمی خۆی بەناوی "تەمبوورا من" و لە ساڵی 1986 بەرهەمێکی دیکەی بەناوی "باران باری" بڵاوکردووەتەوە. ئەو دەڵێ ئەزموونی کاری هونەرییەکەی خەباتی پێشمەرگایەتی بووە لەرێگەی کاری هونەرییەوە.
لەم فیچەرەدا دڵشاد سەعید، کۆمپۆزەر و ڤیۆلۆنیست پێماندەڵێ هۆکاری چی بووە حەسەن شەریفی بۆ کۆرالەکەی بەشدارکردووە.
حەسەن شەریف، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا پەیوەندی بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردەوە کردووە، 1995 کوردستان بەرەو سوێد بەجێدەهێڵێت و ئێستاش گەڕاوەتەوە شارەکەی و لە باشووری کوردستان دەژی، حەسەن شەریف، خاوەنی ١٠ ئەلبووم و ٦ گۆرانی تاکە.
بهشی بكه لە