ژیانی مەلا مستەفا لە بیرەوەری پێشمەرگەیەک
مام بەدرۆ، یەکێکە لەو کەسانەی لە تەواوی شۆڕشەکانی کوردستان بەشداریکردووە، بەباشی هەموو بیرەوەرییەکانی خۆی لەبیرە، ئەو قسانەی دەیگێڕێتەوە، هی 70 ساڵ پێش ئێستان، ئەو کە پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بووە، بە تەواوی ئەو شوێنانەی لەبیرە، کە لەکاتی راگەیاندنی کۆماری کوردستاندا شەڕی تێداکردووە.
هەروەها یەکێکە لەو کەسانەی لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی کە سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستانی کردووە، رێگەی سۆڤیەتیان گرتووە، هەروەها لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵانیش بەشداریکردووە.
مام بەدرۆ، لە شۆڕشی 1943 کە بە سەرکردایەتی مەلا مستەفای بارزانی هەڵگیرسا، بەشداریکردووە، دوای ئەوە لەگەڵ مەلا مستەفا چووەتە مەهاباد و بەشداری لە راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد کردووە.
ئەو دەڵێ ،ە راگەیاندنی کۆماری کوردستان مەلا مستەفا رۆڵی سەرکردەیەکی زۆر کاریگەری هەبوو.
مەلا مستەفا، کوڕی بچووکی شێخ محەممەد کوڕی شێخ عەبدوڵسەلامی بارزانییە، لە ساڵی 1903 لە گوندی بارزان لەدایکبووە، دوای ساڵێک باوکی کۆچی دوایی دەکات، کاتێک تەمەنی مەلا مستەفا دەبێتە سێ ساڵی شێخ عەبدوڵسەلامی برا گەورەی بە دیلدەگیرێت، مەلا مستەفاش لەگەڵ دایکی دەخێنە بەندیخانە.
دوای ئەوەی مەلا مستەفا و پێشمەرگەکانی لە ساڵی 1945 دەچنە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەل قازی محەممەد کۆماری کوردستان لە مەهاباد رادەگەیەنن، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک کۆماری کوردستان دەڕووخێنرێ.
دوای رووخانی کۆماری کوردستان، مەلا مستەفا دەگەڕێتەوە بارزان، حکوومەتی عێراق دەیەوێ خۆیان بەدەستەوە بدەن، بەڵام مەلامستەفا خۆی بەدەستەوە نادات و رێگەی یەکێتی سۆڤیەت دەگرێتە بەر.
دوای 59 رۆژ رۆیشتن بەپێ و 3 سێ رۆژ مانەوە لەسەر سنوور، لە 18/6/1947 لە رووباری ئاراس دەپەڕنەوە ناو خاكی یەكێتی سۆڤیەت.
مام بەدرۆ دەڵێ "لەکاتی پەڕێنەوە دوو لە پێشمەرگەکان بەئاودا دەچن، مەلا مستەفا خۆی دەچێت دەیانپەڕێنێتەوە".
دوای ئەوە دەگەنە یەکێتی سۆڤیەت، بۆ ماوەی سێ ساڵ مەلا مستەفا، لە هاوەڵەکانی دادەبڕن و نازانن چی بەسەر هاتووە، کاتێکیش دەگەڕێتەوە، بەخۆی لەگەڵ پێشمەرگەکان کار دەکات.
لەو ماوەیەی کە مەلا مستەفا لە رووسیا بووە، لە کاری سیاسی بەردەوام بووە، بەردەوام هەوڵی داوە کێشەی کوردستان بە جیهان پێشان بدات، بارزانی بەنهێنی بەرەو مۆسکۆ دەچیت و سێ رۆژ لە بەردەم کۆشکی کریملن ماندەگرێت، بۆ ئەوەی خرۆشۆفی سەرۆککۆمار ببینێت.
دوای 12 ساڵ مانەوە لە یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی 1958 دوای سەرهەڵدان بەسەر حکوومەتی نووری سەعید مەلا مستەفا دەگەڕێتەوە عێراق.
لهئهیلوولی 1961 دا شۆڕشی دژی دهسهڵاتدارانی بهغدا راگهیاند، لهبهگژداچوونی دژی دهسهڵاتداران عێراق ههتا ١١ ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ بهردهوام بوو، کە رێککەوتننامەی 11ی ئازار واژۆکرا، کە چەندین دەستکەوتی بۆ گەلی کوردستان بەدەستهێنا.
لە 1976 بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشییەکەی، مەلا مستەفا بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت. دوای سێ ساڵ لە 1ی ئازاری 1979 لە ئەمریکا بەهۆی نەخۆش شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.
دوای مردنی مەلا مستەفاش مام بەدرۆ لە پێشمەرگایەتی بەردەوام بوو و بەشداری لە شۆڕشی گوڵانیش کرد.
بهشی بكه لە