پێکەوەژیان لە بارزان

پێکەوەژیان لە بارزان

پێش دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، جووەکان بە سەرانسەری جیهاندا بڵاوببوونەوە، بەشێکی زۆر لەو جوانە کوردبوون و لە باشووری کوردستان دەژیان. بەشێک لەو جوانە لە بارزان دەژیان و لەگەڵ مەسیحی و موسڵمان، بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکیان هەبێت.

خانووی ماڵە شێخەکانی بارزان لە نێوان هەردوو پەرستگەی مەسیحی و جووەکاندا بوو، تێکەڵاوییش لە نێوانیاندا هەبووەو لە خۆشی و ناخۆشیدا پێکەوەبوون، بەبێ جیاوازی ئایین، بەڵام لەلایەن رژێمی بەعس خاپوور کراون.

میقداد زیاب، بەتەمەنێکی بارزانە بەسەرهاتی ئەو جوانەمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێ "خەڵکی بارزان ژنیان لە جووەکان و مەسیحییەکانی بارزانیش هێناوە، هەروەها کاتێک کێشە دروستدەبوو، جوو و مەسیحییەکان پێکەوە لەگەڵ بارزانییەکان دەستیان دەدایە چەک و رووبەڕووی دوشمن دەبوونەوە".

یەکێک لە بەنێوبانگترین جووەکانی بارزان نێوی مۆشە بووە، کە لەسەرەتای پەنجاکاندا کوردستانی جێهێشتووەو چووەتە ئیسرائیل.

دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل و کۆکردنەوەی جووەکانی هەموو دونیا لەو دەوڵەتە، جووەکانی کوردستانیش لێرە رۆیشتن.

بەپێی راپۆرتێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، کە لە 2013 بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 200 هەزار جووی کورد لە ئیسرائیل هەن و نیوەیان لە ئۆرشەلیم دەژین، هەروەها زیاتر لە 30 گوندی کشتواکالی کوردی لەو وڵاتەدا هەن.

رێگەی نێوان پەرستگەی جووەکان و مزگەوتی موسڵمانان کەمتر لە 5 مەترە، بەهۆی نەمانی جووەکان لە بارزان پەرستگەکەیان نۆژەن نەکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنەوارەکەی ماوە، کە تەقێنراوەتەوە.