گوندی وەردێ

گوندی وەردێ
گوندی وەردێ یەکێکە لە گوندە سەرنجڕاکێش و دڵڕفێنەکانی کوردستان، کە دەکەوێتە دەڤەری باڵەکایەتی و سەر بە قەزای چۆمانە.

ئەو گوندە، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی بە پیشەی کشتوکاڵکردن و باخدارییەوە سەرقاڵن دەکەوێتە نزیک دامێنی بەرزترین چیا لە باشووری کوردستان، کە کێوی هەڵگوردە.

لەم فیچەرەدا گەشتێک بەنێو دیمەنی گوندی وەردێدا دەکەین و لەوێ جوتیاران بەسەر دەکەینەوە کە سەرقاڵی کاری رۆژانەی خۆیانن.

دەڤەری باڵەکایەتی نزیکەی سەد و حەفتا کم لە هەولێرەوە و دوورە، چۆمان سەنتەری ناوچەکەیە و چوار ناحیە و  نزیکەی ١٦٦ گوند لەخۆ دەگرێت. ناوچەیەکی کوێستانییە و لە زستاندا بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و زۆربەی ئەو گوندانە چۆڵ دەبن، هاوینیشی فێنکە و گوندنشینان دەگەڕێنەوە سەر زەوی و پەرێزەکانیان.