سالم شاعیر
کاتێک باسی بەرهەمی ئەدەبی و شیعری کوردی دەکەی، دەبێ ناوی سالم ریزی پێشەوەی ناوەکان بێت، لەبەر ئەوەی لەگەڵ نالی و کوردی بە سێکوچکەی بابان و یەکێک لە شاعرە ناودارەکانی کوردستان دادەنرێن.
روخانى میرنشینى بابان و داگیركردنى سلێمانى له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه كارى زۆر لە سالم كردووه، ئه‌وه‌ش له هۆنراوه‌كانییدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
لە سلێمانی سالم بە یەکێک لە شاعیرە بەختەوەرەکان ناسراوە، لەبەرئەوەی زۆرترین بەرهەمەکانی لەبەر دەستن، هەروەها سالم رۆڵی گەورەی هەبووە لە دروستکردنی قوتابخانەی شیعری بابان. ئایین وه‌ك هه‌ر لایه‌نێكى دیکە جێگه‌ى بایه‌خى سالم بووه، وه‌كو شاعیرێكى موسڵمان شیعرى ئایینی نووسیوە، له‌به‌رئه‌وه‌ى شاعیر له مزگه‌وته‌كاندا خوێندوویه‌تى په‌یوه‌ستبووه به ئایینى ئیسلامه‌وه.
عه‌بدوڕه‌حمان به‌گی ساحێبقران ناسراو به سالم 1800 لەدایکبووەو 66 ساڵ ژیاوە، یەكیک لە قوتابخانەکانی نووسینی هۆنراوەی كلاسیكی زمانی كوردی بووه. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شیعری سالم به‌كارهێنانی زۆری وشه‌ی قورئان و ئاماژه به ڕووداوه مێژووییه‌كان و به‌كارهێنانی وشه‌ی فه‌لسه‌فی و سۆفیگەری بووە.
به‌شی بكه لە