راپی کوردی

راپی کوردی

گەنجێکی کورد، لە وڵاتی هۆڵەندا بە هونەری راپ، دەردەسەری و نەهامەتی و خۆشییەکانی کوردستان بۆ جیهان دەگوازێتەوە.

هونەری راپ، یەکێکە لە هونەرە دیارەکانی جیهان، چەندین هونەرمەندی بەناوبانگ هەن لە هونەری راپدا، کە ناودەنگیان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە، بۆ یەکەمجار ئەو هونەرە لە ئەمریکا سەریهەڵداوە.

لە کوردستانیش چەندین جۆر و شیوازی گۆرانی گونتن هەیە، هاوشێوەی راپن، وەکو بەدبێژی کوردی، هەروەها کۆمەڵە گەنجێکی کورد لەم ساڵانەی دواییدا خەریکن گۆرانی و هونەری راپ لە کوردستان دروست دەکەن.

رێگا گەنجێکی کوردی دانیشتووی هۆڵەندایە، تاوەکو ئێستا چەندین بەرهەمی راپی تۆمارکردووە، بە زمانی کوردی و زمانەکانی دیکە.

رێگا دەڵێ "سەرەتا لە ژوورەکەی خۆمەوە دەستم بە گوتنی راپکرد، خۆم شتم دەنووسی و لەگەڵ ریتمەکان رێکم دەسخت، دواتر هاوڕێکانم کە گوێیان لێدەگرت هانیان دەدام و دەیانگوت دەنگت زۆرباشە.  ئەو کاتە باوی راپی (بێتتۆ ) بوو، کە قسەگوتن بە یەکە و وەڵامدانەوەی هەیە وەکو بەندی کوردی".