تیپی مۆسیقای سلێمانی
لە زۆربەی سەردەمەکاندا لە مەجلیس و دیوەخانەکاندا، لە بۆنە و خۆشییەکاندا خەڵکی بە شادی و گۆرانی هەستی خۆیان دەربڕیوە، بە تایبەت لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا، بۆ ئەوەی خۆشییەکان رازاوەتر بن، مۆسیقایان بەکارهێناوە.
لە ساڵی "1927" عەبدولواحد حاجی مستەفا، کە خەڵکی کۆیە بوو ئەفسەری سوپای عوسمانی بووە لە تورکیا فێری مۆسیقا بووە، ئامێری (پیانۆ)ی ژەنیوەو و شارەزایی باشی هەبووە لەو ئامێرە دواتر هاتووەتە سلێمانی، لە سلێمانی تیپێکی مۆسیقای پێکهێناوە بۆ فێرکردنی مۆسیقا لە ماڵی "خواجە فەنی". لە ساڵی "1926-1927" نزیکەی پەنجا قوتابی هەبووە، لەسەر ئاوازی (کراچیت، کۆیپەر، سەمی کۆیپەر).
لە هەمان ساڵدا ئەو تیپە شانۆگەری (نیرۆن) یان پێشکەشکردووە ئەو پارەیەی کۆیانکردۆتەوە چەند ئامێرێکی هەوایی مۆسیقایان پێکڕیوە. لە قوتابخانەی ئەوەلی سلێمانی ساڵی 1928 (باندی مۆسیقا) هەبووە.
لە ساڵانی "1929-1930" قوتابخانەی سەرەتاییو ناوەندی تیپێکی مۆسیقایان هەبووە ئەم ئامرازانەشیان هەبووە(دەهۆڵێکی گەورە، یەک زیل، دوو تەپڵی بچوک، چەند بوقیەک). قوتابخانەی فەیسەلییە باندێکی مۆسیقی هەبووە کەڵکیان لە ئامیرە مۆسیقاکانی قوتابخانەی ئەوەلی وەرگرتوە، مامۆستاکان قوتابیەکانیان فێری مۆسیقاکردوە.
لە سالی 1937 لە قوتابخانەی ناوەندی سلێمانی باندێکی مۆسیقا دامەزراوە، لە ساڵی 1947 لەسەر راسپاردەی یەکەم سەرۆکی تیپی ئۆکسترای عێراقی "حەننا پەترۆس" خولێکی فێربوونی مۆسیقای لە سلێمانی کردۆتەوە لە هاویندا.
تیپی مۆسیقای مەولەوی لەساڵی 1955 دامەزراوە لە ساڵی 1957 بەشێوەیەکی رەسمی رێگای ئیشکردنی دراوە بەناوەکەی خۆیەوە تاکو نەورۆزی ساڵی 1963 بەردەوام بووە وەک قۆناغی یەکەمی. لە ساڵانی 1962-1963 تیپی مۆسیقای مامۆستایان دروست بووە.
سالی "1967" تیپی مۆسیقای سلێمانی هاتە ئاراوە لە ساڵی "1970" وەک تیپێکی سەربەخۆ کەوتە چالاکی. ساڵی "1969" تیپی مۆسیقای سەر بەکۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی لقی سلێمانی دامەزرا. ساڵی "1972" لەلایەن قوتابیانی زانکۆوە تیپی مۆسیقای زانکۆ دامەزرا بە رابەری ئەنوەر قەرەداغی.
ساڵی "1974-1975" لە زانکۆی سلێمانی بە سەرپەرستی مامۆستا ولییەم یوحەننا تیپی مۆسیقای زێڕین و زیوین دامەزرا، لە ساڵی "1975" تیپی مۆسیقای کچان دامەزراوە لە ئامادەی کچان، لە ساڵی "1976" تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی لقێکی دیی لێدروستبوو بەناوی تیپی مۆسیقای میللی.
سهرههڵدانی هونهری گۆرانیو میوزیك له شاری سلێمانی لهساڵی چلهكانهوه سهریههڵداوه، بهڵام لهناوهڕاستى ساڵانى شهستهكانى سهدهى رابردووه كاتێك تیپى میوزیكى سلێمانى دامهزرا بووه وهرچهرخانێكى نوێ لهبوارى هونهرى گۆرانى و میوزیكى كوردیدا، چونكه پێش ئهو سهردهمه تهنیا له قوتابخانهكاندا تیپی سروودیان دروست دهكردو سرووده نیشتیمانییهكانیان دهگووتهوه
بهشی بكه لە