شایی کۆنی کوردی
دەگەڕێینەوە بۆ نزیکەی سەدەیەک بەر لە ئێستا، لە گوندی زەلانی سەر بە ناوچەی شارباژێڕ لە سلێمانی، خانەوادەیەک ئاهەنگی بووک گواستنەوەیان بۆ کوڕە تاقانەکەیان لەسەر شێوازی کۆنی کوردەواری رێکخستووە.
بووک و زارا بە ئەسپ دەگوازرێنەوەو دەواری کوردییان هەڵداوە، هەموو شتێک لەو هەڵپەڕکێیە کوردییە، خواردن و جلوبەرگ و هەڵپەڕکێ، تەنانەت بەشێک لە گۆرانییەکانیش کوردیین.
خەنەبەندان دەکرێت و تارای سوور بەسەر بووکێ دادەرێت، دایکی بووکێ دەڵێ "زۆر دڵخۆشم چونکە کچەکەمیان دڵخۆشکردووە". باوکی زاواش دەڵی "شانازی بەم جلوبەرگ و دەوارەوە دەکەم، کە هی بابوباپیرانمانە و ئێستا ژیاندمانەوە، ئەوە ئاواتی لەمێژینەمە". لەم فیچەرەی هاوکارمان شادییە رەسول دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ئاهەنگەکە دەبینن.
بهشی بكه لە