چێشتلێنەری سەدام حوسێن
ئەگەر چی لە 2006ەوە سەدام حوسێن لەسێدارەدراوەو لە ژیاندا نەماوە، بەڵام رۆژانە چیرۆکی نوێ لەبارەی ئەو سەرۆکەی عێراق ئاشکرا دەبن، کە بە یەکێک لە دیکتاتۆرەکانی عێراق ناسراوە.
كەریم تۆما ئیسرائیل، تەمەن 81 ساڵ، ئێستا بە تاقی تەنیا لە ماڵێكدا لە ناحیەی ئەلقۆش دەژی. ساڵانێكی زۆر لە كۆشكەكانی سەددامدا وەكو چێشتلێنەر كاری كردووە. كەریم بۆ یەكەمجار لە رێگەی (رووداو)ەوە چەندین نهێنی لەبارەی حەزی سەددام حوسێن بۆ خواردن ئاشكرا دەكات و دەڵێت "سەددام زۆر حەزی لە شلەی بامیە بووە و زۆربەی ئێوارانیش بە دەستی خۆی گۆشتی دەبرژاند. هەروەها مانگانەش دەبووایە لانیكەم جارێك دۆڵمەی بۆ ئامادە بكەن.
کەریم تۆما، لە ساڵی 1956 لە چێشتخانەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کاری کردووە، جارێکیان بیستم کە چێشتخانەی سەرۆککۆماری عێراق چێشتلێنەرێکیان دەوێ، لە رێگەی برادەرێکمەوە چووم، ئەوکات ئەحمەد حەسەن بەکر لەسەر حوکم بوو. لەوکاتەوە بوومە چێشتلێنەر.
چێشتلێنەری سەدام دەڵی "بەردەوام هەشت جۆر خواردنمان هەبوو، هەتا دۆڵمە و كوبەشمان دروست دەكرد. لەو خواردنانەی لە كوردستان هەبوون، سەدام زۆر حەزی لە دۆڵمە بوو، مانگانە دەبووایە جارێك بۆی ئامادە بكەین".
بهشی بكه لە