ئۆجەلان لە بیرەوەری باشووردا
عەبدوڵلا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ماوەی بیست ساڵ مانەوەی لە سوریا، هەوڵیدا پەیوەندییەکی باش لەگەڵ پارت و رێکخراوەکانی باشووری کوردستان دروستبکات، ئەگەرچی PKK وەك پارتەکانی باشووری کوردستان سەردەمانێک بەهۆی هەڵسەنگاندنی هەڵەوە، بووە بەشێک لە شەڕی ناوخۆ و شەڕی براکوژی، بەڵام هەموو پردەکانی نەپساند.
دوای 16 ساڵ لە زیندانی ئیمرالی هێشتا ئۆجەلان ناوێکی دیار و گەمەکەرێکی گۆرەپانی سیاسی کوردستانە و هێشتا یادەوەرییەکانی لە هزر و هۆشی سیاسیەکانی باشووری کوردستاندا ماوە.
لەم فیچەرەدا، بەشێک لە سیاسەتڤان و کەسایەتی و سەرکردەکانی کوردستان، باسی یەکەم دیدار و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن و باسی ئەوەش دەکەن، دوایین دیداریان چییبووە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
بهشی بكه لە