شەماڵ موفتی
گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی بوو بەژێر ئاپۆرایەكی زۆر لە خەڵكەوە، بەشێك لەوانە تەنیا لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوە ئەو پیاوەیان بینیوە كە ئەسپەردەی خاك دەكرێ، بەڵام خاڵی هاوبەشی هەموویان ئەوەیە كە ئەو پیاوە لەدەستچووەیان خۆشدەوێ.
شەماڵ موفتی، زۆرتر بانگخوازێكی ئاینی بوو كە خەڵكی هاندەدا پابەند بن بە یاسا و رێسا ئاینییەكانەوە، بەڵام هەرزوو خۆی لەشێوازە كلاسیكییەكەی گوتاردان دوورخستەوە، چوونكە ئەو بەردەوام خۆشەویستی خودای دەبەستەوە بەخۆشەویستی سروشت و نیشتمان و بەها گرنگە كۆمەڵایەتییەكانەوە. نەرم قسەیدەكرد و بەمرۆڤی دەگوت لەگەڵ دڵی خۆی راوێژ بكات.
بەدرێژایی ئەو ماوەیەی شێرپەنجە بەرۆكی گرتبوو نەرووخا، تەنانەت دڵخۆشی خۆی بەوە دەردەبڕی، كە گەنجان دەبینێ و رێنوێنی خەڵك بۆ نزیكبوونەوە لە ئاین دەكەن.
(شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) ، لەنەوەی (موفتی چاومار)ە لەساڵی (1955) لەدایكبووە، دەرچوی (B.C) كۆلێژی بەغدای ئەمریكییە لەساڵی (1972)، هەروەها دەرچووی بەشی زانستی گڵی كۆلێژی كشتوكاڵ –زانكۆی سلێمانی بووە لەساڵی1977. لەساڵی (1988) ویستویەتی كۆمەڵگەیەكی ژینگەپارێزی لەعێراق دابمەزرێنێ، بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە، دوای راپەرینەكەی ساڵی (1991) لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا (كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز)ی دامەزراند. لەرۆژی 19ی شوباتی 2016 كۆچی دواییكرد.
بهشی بكه لە