مەککەی پیرۆز، قیبلەی موسڵمانان
ئه‌وێ، شه‌و و رۆژ چۆڵ نابێت و به ده‌وریدا ته‌واف ده‌كه‌ن، به‌لای زیاتر لە یەک ملیار و نیوی موسوڵمانەوە، ئێرە ماڵی خوایە له سه‌ر زه‌وی، هێنده تامه‌زرۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌عبه‌ن، له دووره‌وه‌ش چاویان له سه‌ر هه‌ڵناگرن و سه‌یری ده‌كه‌ن.
هەر له‌م شوێنه بۆ یه‌كه‌مجار قورئان کتێبی پیرۆزی موسوڵمانان دابه‌زی و ئایینی ئیسلام بڵاوبوەوه، ئیدی لەوکاتەوە ئێرە بوو بە قیبله‌ی موسڵمانان.
مزگه‌وتی حه‌ڕام، گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی جیهانە، ته‌نیا له وه‌رزی حه‌جدا زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن، مزگه‌وته‌كه 25 ده‌رگای هه‌یه، 4 لەوانە ده‌رگای سه‌ره‌كین.
حه‌زره‌تی ئیبراهیم و ئیسماعیلی كوڕی، بناغه‌ی كه‌عبه‌یان داناوه، كه‌عبه 12 جار بنیات نراوه‌ته‌وه، به پێی هه‌ندێك لێكۆڵنه‌وه كه‌عبه له ناوه‌ڕاستی زه‌وی دایه.
وەستا نادر، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەباشووری کوردستانەوە هاتبووە عەمرە، لێرەوە نزای بۆ چارەسەر بوونی کێشەکانی وڵاتەکەی دەکرد.
به‌رزی كه‌عبه 15 مه‌تره و درێژی لایه‌كی 12 مه‌تره و لایه‌كه‌ی دیكه‌ی 10 مه‌تره، ته‌نیا ده‌رگایه‌كی هه‌یه و ساڵانه سێ جار ده‌كرێته‌وه، له سه‌ر قوماشه ره‌شه ئاوریشمه‌كه‌ی كه‌عبه ئایه‌تی له سه‌ر نه‌خشێنراوه، ساڵانه یه‌كجار به‌رگه‌كه‌ی ده‌گۆڕن، پارچە پارچە دەکرێت و پادشا و کاربەدەستە باڵاکانی سعودییە بە دیاری دەیدەن بە سەرکردەکانی جیهان.
میوانەکانی ئەم شوێنە هه‌موویان تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن، بگه‌نه سووچێكی كه‌عبه و ده‌ست له به‌رده ره‌شه‌كه بده‌ن، ڕەنگە گەیشتن بەم بەردە ئاستەمترین بەشی ڕێوڕیسمی حەج و عەمرە بێت، ئه‌و به‌رده پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له سه‌ر بێت ده‌ستی لێداوه، هەموو موسوڵمانان دەخوازن دەستیان پێ بهات.
پیرۆزی ته‌وافه‌كه‌ی لەدیدی موسوڵمانەکانەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و زۆرێك له پێغه‌مبه‌رانی دیکە ته‌وافیان لێكردووه، سوڕانەوەی موسوڵمانان بەدەوری کەعبەدا، لەدیدی خۆیانەوە هەمان سوڕانه‌وه‌ی فریشته‌كانه به ده‌وری عه‌رشی خودا و سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆر و سوڕانه‌وه‌ی هه‌سار و ئه‌ستێره‌کنی دیکەی بۆشایی ئاسمان.
هه‌ر له ته‌نیشت كه‌عبه، مه‌قامی ئیبراهیم هه‌یه، كه به پەرژینێکی ئاسنین شوراکراوە و به‌ردێكی له نێو دانراوه، ده‌گوترێت ئه‌وه شوێن پێیه‌كانی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه.
به دووری 130 مه‌تر له ته‌نیشت كه‌عبه، دوو پارچه شاخی بچووك هه‌ن، كه به سه‌فا و مه‌روه ناسراون، حاجی و عه‌مره‌كاران له نێوان ئه‌و دوو شاخه 7 جار دێن و ده‌چن، له هه‌ندێك شوێنی به نیمچه راكردن ده‌ڕۆن.
وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خه‌می رۆیشتنی زیاره‌تكارانی، به‌رگی كه‌عبه‌یان ره‌شكردووه، به تایبه‌تی دووری پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان. ئێرە مەککەیە پایتەختی ئاینی موسوڵمانانی جیهانە.
به‌شی بكه لە