ئەحمەد گونەشتەکین- نیگارکێشی سەردەم
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د گونه‌شته‌كین، خه‌ڵكی باتمانی باكووری كوردستانه. له گاله‌رییه هه‌ره گه‌وره و جیهانییه‌كاندا كار و به‌رهه‌مه‌كانی نمایشده‌كرێن و بواری زانستی به گرنگییه‌وه كار له سه‌ر داهێنانه‌كانی ئه‌و ده‌كات. زۆر گوتار و نووسین له‌لایه‌ن كه‌سانی ناوداره‌وه له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌وه‌وه نووسراون. گونه‌شته‌كین بووه‌ته مژاری زۆر فیلمی دۆكیۆمێنتاری.
ئه‌حمه‌د گونه‌شته‌كین به پێناسه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌ناسرێته‌وه. رەخنەگرەکانی تابڵۆناسەکان بەمشێوەیە پێناسەی دەکەن، چونكه ئه‌و ته‌نیا نیگاركێشێك نییه. سیحربازی بۆیه و فڵچه‌كێشانه، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و ده‌كێشێته‌وه وێنه و ئاوێنه نییه. به‌ڵكو به تابلۆكانی چیرۆك، داستان و ئه‌فسانه‌ی هه‌زاران ساڵه ده‌خاته‌وه سه‌ما. سه‌مای ره‌نگ و ده‌نگی زایینگه‌ی شارستانیه‌تی جیهان، به‌سایه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و جیهان سه‌رسام ده‌بێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دهات له‌نێو دیسپلینه‌كاندا به‌شێك دروست بكات. به‌ڵام هیچ مه‌زنییه‌ك تێری ئه‌و ناكه‌ن. هیچ تێگه‌یشتن و تێرمێك له تێرمه‌كانی جیهان به‌شی گوزارشت كردن له‌و ناكه‌ن و له مێژووی هونه‌ردا وه‌ك ناوێكی تایبه‌ت شوێنی خۆی ده‌كاته‌وه. ئاخۆ له‌نێو ئه‌و سركه‌وتنانه‌دا كوردایه‌تی بۆ ئه‌و بۆته هۆكاری چ ئاسته‌نگی و ناهه‌قییه‌ك. یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كورده دووچاری چ ئاسته‌نگێك بووه‌ته‌وه.
گونه‌شته‌كین له‌نێو هونه‌ری نۆژه‌نی ئه‌وروپادا شوێنگه‌یه‌كی باشی بۆخۆی دابڕیوه. چونكه هێزی هونه‌ره‌كه‌ی كه‌سانی ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سته و چینه‌كان له ناشرینی داده‌ماڵێ. به‌شێك له ره‌خنه‌گرانی هونه‌ری، هونه‌ری ئه‌و وه‌ك ئۆتۆ-دیتێكت داده‌نێن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌سه‌ر دانهێنانی ئه‌و دروست نه‌بووه. كورد ئه‌و زۆر باش نا‌ناسن. به تیابه‌ت له باشووری كوردستان زۆر باش نه‌ناسراوه. ئه‌گه‌رچی له هه‌مو دونیادا پێشه‌نگای بۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا هێشتا به‌رهه‌مێكی نیشان نه‌دراوه. گونه‌شته‌كین زۆر به‌رهه‌می سیاسیی هه‌ن و خستوونه‌تییه به‌ر ده‌میان. زۆر جاریش نه‌ژادپه‌رسته‌كان هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ری.
هونه‌رمه‌ند گونه‌شته‌كین نه‌ك ته‌نیا هونه‌رمه‌نده، به‌ڵكو گه‌ڕۆكێكیشه. ده‌نگی كلام و ده‌نگێژه‌كان له كۆرپه‌ییه‌وه له گێه ئه‌ودا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و كاتێكیش گه‌وره ده‌بێت و ئه‌و ده‌نگه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت. داخۆ ئه‌و ده‌نگه‌ی ئه‌و به‌دوای خۆیدا ده‌بات ده‌بێ چیبێت؟
نیگاركێشی و په‌یه‌رسازی له یه‌ك بۆته‌دا ده‌گه‌نه‌وه یه‌ك و له تابلۆكانی گونه‌شته‌كیندا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. كاتێك مرۆڤ سه‌یری یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌كات بینه‌ر ده‌بێته به‌شێك له تابلۆی ئه‌و. ئه‌و نه‌خش و نیگارانه‌ی ده‌یاننه‌خشێنێت مرۆڤ راده‌گرێت و به‌رهه‌مه‌كه شوێنگۆڕگێ ده‌كات، چونكه تابلۆكانی ئه‌و داینامیكین، بۆ ئه‌وه‌ی له تابلۆكانی تێبگه‌ی پێویست ده‌كات سات به سات به‌دوای هێڵ و ئاراسته‌ی هێڵه‌كاندا بڕوات. مرۆڤ ناتوانێ به شوێنێكی تابلۆكانییه‌وه بگیرسێیه‌وه و لێه رابمێنێ. پێویسته مرۆڤ شوێنی خۆی بگۆڕێ و به‌دوای مانادا بگه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی بیری ڕامانه‌كه‌ی. هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات كاره‌كانی نه‌وكه‌نه نێو هیچ كاتێگۆرییه‌كه‌وه.
ئەحمەد دەڵێ "هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه شتێكی زۆر گرنگه. كاتێك له دونیادا شوێنگه‌یه‌ك بۆ هونه‌ره‌كه‌ت نه‌دۆزنه‌وه ئه‌وه ده‌بێته هونه‌رێكی ن‌و. هیچ كه‌سێك ناتوانێ ناوێك له هونه‌ره‌كه‌ی من بنێت، ئه‌مه بۆ من گرنگه. ئه‌مه سه‌رنجی دونیا راده‌كێشێت. زۆر گه‌نج هه‌ن كه به‌هره له كاره‌كانی من وه‌رده‌گرن. به‌ڵام بێگومان له مێژووی هونه‌ردا ناوێكم بۆ داده‌نرێ. له مێژووی جیهانیشدا زۆر كه‌س رێگه‌یه‌كیان كردوه‌ته‌وه. به‌ڵام بۆخۆم نازانم كۆتایی ئه‌م رێگه‌یه به كوێ ده‌گات".
بینینی تابلۆ و به‌رهه‌مه‌كانی گونه‌شته‌كین بۆ هه‌ندێك كه‌س خه‌یاڵه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری كۆكردنه‌وه‌ی تابلۆ هونه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌مێكی گونه‌شته‌كین ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ر له‌وه‌ی دروستیان بكات ده‌فرۆشێن. گه‌له‌رییه به‌نێوبانگه‌انی جیهان له‌نێو خۆیاندا له كێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌و نمایشبكه‌ن. تۆ بڵێی خه‌یاڵه مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌و چیبێت بیه‌وێ رۆژێك به‌ده‌ستی بهێنێت؟
لەم فیچەرەدا ژیانی ئاشنای ژیانی ئەحمەد گونەشتەکین دەبن و بەشێک لە تابڵۆکانی دەبینن.
به‌شی بكه لە