ئیدریس بارزانی

ئیدریس بارزانی

ئیدریس بارزانی، لەسەردەمی شۆڕشی سێیەمی بارزان لەدایکبووە، کاتێک کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەڕووخێنرێ، مەلا مستەفا روو لە یەکێتیی سۆڤیەت دەکات، بەڵام ئیدریس بارزانی، کە ئەوکات تەمەنی تەنیا 3 ساڵ بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لەلایەن رژێمی ئەوکاتی عێراق دەگوازرێنەوە باشووری عێراق و لە کۆمەڵگە زۆرەملێکاندا نیشتەجێدەکرێن.
دوای ئەوە لە بەغدا دەست بەخوێندن دەکات، تاوەکو مەلامستەفا لە ساڵی 1958 دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان، دوای ئەوە دەگەڕێتەوە لای باوکی، هاوڕێکانی ئیدریس بارزانی، کە پێکەوە لە شاخ پێشمەرگەبوون باس لەوە دەکەن، کە ئیدریس بارزانی کەسێکی سادە بووەو، لەگەڵ پێشمەرگەکان لە سەنگەرەکان وەستاوە.
کاتێک شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 بەرپادەبێت، ئیدریس بارزانی رۆڵێکی سەرەکی دەبێت، بە تایبەت لە شەڕی هندرێن، تاوەکو سەرکردایەتی ئەیلوول لەگەڵ حکوومەتی عێراق گەێشتنە رێککەوتن و رێککەوتننامەی 11ی ئازار واژۆکرا.
لە دوای شۆڕی ئەیلوول هەوڵی زۆر هەبوو بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی، بەڵام بەهۆی ململانێ ناوخۆییەکان سەری نەدەگرت، بە چەند ساڵێک پێش ژیانئاوایی، ئیدریس بارزانی دەستپێشخەری کرد بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستان، لە نێوان حیزبەکانی باشووری کوردستان.
رۆژی 31/1/1987، کاژێر 6ی بەیانی ئیدریس بارزانی لە گوندی سیڵڤانا، کە سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە ژیانئاوایی کرد و لە گۆڕستانی شاری شنۆ، لە تەنیشت مەلا مستەفای باوکی دەنێژرێت، دوای راپەڕینی 1991، لەسەر داوای سەرکردایەتی پارتی، تەرمی مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی دەگەڕێنرێتەوە باشووری کوردستان و لە گوندی بارزان دەنێژرێن.