ئەنفالی بارزانیەکان
وەک دەگوترێ ئەنفال، که حزبی بەعس دژی کورد ئهنجامیدا، ئامانجەکەی قڕکردنی بنەچەی کورد و سووتاندنی گوندەکانی کوردستان و هەڵتەکاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازکردن و نەهێشتنی کوولتوری رەسەنی کورد بوو، کە تێیدا بە هەزاران خێزانی تێکشکاند و ئەندامەکانی پەرتەوازەکردن و ماڵ و سامانیان بە تاڵان بردران، لەوانەش ٨ هەزار خێزانی بارزانی.
بۆیە ئەوان هەست بەوە دەکەن ئەو رۆژانەی سەردانی گۆڕستانی ئەنفالکراوان دەکەن جیاوازە، تەنانەت ئەو رێگایەشی ئەوان دەگەیەنێ بە گۆڕستانەکە جیاوازە. چونکە ئەوان جگە لە ماڵی هەمیشەییان، رۆژی ١٨-١٠- ٢٠١٠، که رۆژی گهڕاندنهوهی رووفاتی ئهنفالکراوهکانییانه، خۆیان بە خاوەنی ماڵێکی دیکە دەزانن، کە گۆڕستانی ئەنفالکراوە بارزانییەکانە.
گۆڕستانێک بێ ناو و بێ ناونیشان، هیچ گۆڕێکی تێدا نییە، کەسوکاری ئەنفالکراوانی بارزان خۆیان بە خاوەنی نەزانن، بۆیە دوای تێپەڕبوونی سێ دەیە بەسەر ئەنفالکردنیان، بەڵام هێنانەوە و بوونی رووفاتەکانیان لەسەر خاکی کوردستان، ئەو بووچونەی لای کەسوکاریان دروستکردووە، کە ئەوان تا ئیستاش زیندوون و خاکی کوردستان هەمیشە سەوزە بە بوونی ئەوان .
ئەو کاتەی (عەزیز مەلا یوسف) لە هاوسەر و منداڵە بچووکەکانی جیاکرایهوە، چەند ساڵێکبوو لە بارزانەوە راگوێزرابوون بۆ ئۆردوگای قووشتەپەی ئەوکات لە باشووری هەولێر، بەڵام ئەنفالی رژێمی پێشووی بەعس رێگەی نەدا هەرگیز بۆ هەتا هەتا بە هاوسەر و منداڵەکانی خۆی شاد بێتهوه، کە سێ کچ و کوڕێکن.
دوای هێنانەوەی رووفاتی ژمارەیەک لە ئەنفالکراوانی کورستانیش بۆ بارزان و گەرمیان، تا ئیستاش کەسانێک هەن چاوەڕوانی گەڕانەوەی کەسوکاریانن، بەڵام کۆکردنەوەی وێنەکانی (عەزیز مەلا یوسف) لە لایەن (حەنیفە محەممەد ئەمین)ی هاوسەرییەوە، ئەوەمان پێ دەڵێت ئەو کات تێڕوانینی ئەو بۆ شوێنبزرکردنی بارزانییەکان جیاوازبووە، چونکە هەر ئەو کات زانیوویەتی هاوسەرەکەی ئەنفالکراوە. بۆیه چەندین ساڵبوو پهمیفه وازی لە چاوەڕوانی هێنابوو، دوای ئەو هەموو ساڵەش فرمێسکەکانی ئەوە دەردەخەن، کە ئەنفال تا ئیستا کاریگەرییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی کۆتاییان نەهاتووە و بەردەوامن.
شاڵاوەکانی ئەنفال کە ئێستا لەلایەن عێراق و ژمارەیەک وڵاتانی جیهانی بە جینۆساید ناسێندراوە، هەشت قۆناخی خایاند. کاتێک نیوە شەوی ٣٠-٩-١٩٨٣ هەشت هەزار بارزانی شوێنبزرکران و ئەنفالکران، بە قۆناخی یەکەمی ئەنفال دادەندرێت، دوای ئەوەش زنجیرەی ئەنفال لە ١٤ – ٤- ١٩٨٨ تاوەکو ٢٦-١٠ هەمان ساڵ بەردەوام بوو و نزیکەی لە ١٨٢ هەزار کورد لە ژن و پیا و منداڵ و گەنج و بەساڵاچوو له گهرمیان و بادینان ئەنفالکران.
وهک باس دهکهن، ئامانجی بهعس له ئهنجامدانی ئهو پرۆسهیه، نهک ههر قڕکردنی کوردان و سڕینهوهی شووناسی نهتهوهییان، بهڵکو سووتاندنی ژینگه و ژیانی کوردستانیش بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئەنفا، ئیستا دهبینین گوڵەکان بە ئازادی و لەسهر خاکێکی ئازاددا دەپشکوون و داهاتووش چاوەڕوانی منداڵەکان و نەوەی ئەنفالکراوانە.
بهشی بكه لە