سولتان موزەفەر
مەزاری سوڵتان موزەفەر ناسراوییەکی زۆری لە شاری ھەولێر ھەیە و نەک تەنیا لە ھەولێر بەڵکوو لە زۆر لە ناوچەکانی دیکەوە بە ھەڵە سەردانی دەکەن، چونکە لە بنەماوە ئەو لەوێ نەنیژراوە و ئەوەی خەڵک بە ھەڵە سەردانی دەکات، باوکییەتی.
سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری کوری زەینەدین عەلی کوچکە، لە موسڵ لەدایکبووە و ٤٤ ساڵ حکومی شاری ھەولێرکردووە زاوای سلاحەدین ئەیوبی بووە و بەیەکەم کەسیش دادەدنرێت کە مەولوودی داھێناوە، وەک نەرێتێک لە کەشە ئاینییەکان.
سوڵتان موزفەرەدین کولتووری مەولودی بۆ ھەولێر جێھێشت و لە ساڵی ١٢٣٢ کۆچی دوایی کردووە لەسەر وەسیەتی خۆی داوای کردووە لە سەرچیای عەرەفە بینێژن بەڵام نەتوانراوە وەسیەتەکەی جێ بەجێ بکرێت و لە نەجەف لە گۆرستانی وادیلسەلام نێژراوە بەڵام خەڵک بەھەڵە سەردانی مەزاری سولتان مزفەر دەکەن، گوایە ئەم گۆرە ھی سولتان مزفەرە، بەڵام ئەم گۆرە ھی باوکییەتی.
بینەری ئەم فیچەرەی رووداو بە و زۆرتری لەبارەوە بزانە..
بهشی بكه لە