کێ لە ئامێدی بەهێزە؟
هیڤیدار ئەحمەد، پێشکێشکاری بەرنامەی (کێ بەهێزە؟)، لەم ئەڵقەیەدا سەردانی قەزای ئامێدی کردووە بۆ ئەوەی بۆچوون و رای هانیشتمانییان لەبارەی هەڵبژاردن. بەرنامەکە بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوە دەستپێدەکات کە هێزی راستەقینە تەنیا لە پارە و دەسەڵاتدا نییە، بەڵکو لە پشتیوانی و پشتئەستووریی خەڵکەوە سەرچاوە دەگرێت.
خەڵکی ئامێدی بە شێوەیەکی بەرچاو جەختیان لەسەر رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە وەکو هێزێکی سەرەکی و کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. بەشداربووان ئاماژەیان بەوە دا کە پارتی خاوەنی مێژوویەکی شۆڕشگێڕییە و لە مەلا مستەفا بارزانیی نەمرەوە دەستیپێکردووە، بە درێژایی مێژووش بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد کردووە.
یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان، گرنگیی ناردنی نوێنەری بەهێز و کاریگەرە بۆ بەغدا. هانیشتمانییانی ئامێدی پێیانوایە کە پارتی تاکە هێزە دەتوانێت لە پەرلەمانی عێراق بەرگری لە دەستکەوتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، وەکو جێبەجێکردنی ماددەی 140 و پاراستنی قەوارەی هەرێم. ئەوان نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن لەوەی کە ئەگەر هێزێکی یەکگرتوو و بەهێز، کە بە رای ئەوان پارتییە، لە بەغدا نەبێت، مافەکانی کورد دەکەونە مەترسییەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، باسی پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان کرا. لە کۆتاییدا، بەشداربووان دووپاتیان کردەوە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، ئەنجامەکان جارێکی دیکە دەیسەلمێنن کە "پارتی بەهێزە."

بهشی بكه لە