نەورۆز و شەوی قەدر

21 March 2025
نەورۆز و شەوی قەدر

پاشیڤی 21ی رەمەزانی 2025 هاوکات بوو لەگەڵ جەژنی نەورۆز، نوێبوونەوەی سرووشت و دەستپێکی ساڵی کوردی، لەگەڵ شەوی پیرۆزی قەدر، ئەو شەوە پڕ بەرەکەتەی کە قورئانی پیرۆز تێیدا دابەزیوە.

لەگەڵ دەستپێکی بەرنامەکە بە چەند پارچە میوزیکی تایبەت، بێستوون عوسمان بەخێرهاتنی بینەرانی کرد لە سەرانسەری کوردستان و جیهان. کەشوهەوای تایبەتی بەرنامەکە لە سەرەتاوە هەستی پێدەکرا، کە تێکەڵەیەک بوو لە رۆحانیەت و شادیی ئەم دوو بۆنە گرنگە.

گرنگترین لایەنی بەرنامەکە، پێشکێشکردنی راستەوخۆی نزای شەوی قەدر بوو. حاجی کاوە بە دەنگێکی گەرم و پڕ هەستەوە ئەم نزایەی پێشکێشکرد.

بێستوون عوسمان بە شێوازێکی جوان کەشوهەوای سەیران و گەشتی هێنایە ناو ستۆدیۆکە. حاجی ئومێد بە مەقەڵییەکەی بۆن و بەرامێکی تایبەتی خستە نێو بەرنامەکە.

پاشیڤ میوانداری دڵشاد حاجی سەلام، سەرمایەدارێکی شاری هەولێری کرد، کە دامەزرێنەری نەخۆشخانەی CMCیە و وەبەرهێنەرە لە پرۆژەی فامیلی لاند. دڵشاد حاجی سەلام بە شانازییەوە، باسی دامەزراندنی نزیکەی 350 گەنج لە نەخۆشخانەکەی و، 500-600 کەسی دیکە لە پرۆژەی فامیلی لاند کرد. 

بەرنامەکە زیاتر رازایەوە بە بەشداری سێ هونەرمەندی ناودار لە پارچە جیاوازەکانی کوردستانەوە، کە گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردییان پێشکێشکرد.