شەوێکی پڕ لە بیرەوەری

22 March 2025
شەوێکی پڕ لە بیرەوەری

پاشیڤی رووداو لە رۆژی 22ی رەمەزانی 2025دا، کۆمەڵێک بڕگە و بابەتی دیکەی سەرنجڕاکێشی تێدابوو. 

سەرەتا بێستوون عوسمان، بینەران دەباتەوە بۆ شەو رابردوو کە لە دەرەوەی ستۆدیۆ بەرنامەیەکی تایبەتیان پێشکێشکرد بەبۆنەی شەوی قەدر و جەژنی نەورۆزەوە. هەروەها پوختەیەکی ڤیدیۆیی لە بەرنامەکەی شەوی رابردوو پێشاندەدات.

لەم پاشیڤەدا حاجی بەکر رەشید، خاوەنی کۆمپانیای رەهێڵ ئامادە دەبێت. کۆمپانیای رەهێڵ لە بواری رێگەوبان و پرد و بەڵێندەرایەتی کاردەکات و، زیاتر پردی ئاسن دروستدەکەن. حاجی بەکر ئاماژەی بەوە کرد نزیکەی پەنجا هەلی کاریان رەخساندووە. حاجی بەکر چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، ئەو لە شووتی فرۆشتنەوە دەستی بەکارکردن کردووە تاوەکو بووە بە خاوەنی کۆمپانیا و کارگە. کاک حاجی بەکر باسی لەوە کرد کە لە ساڵی حەفتاکانەوە هاتوونەتە هەولێر و دەستیان بە کارکردن کردووە.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، بێستوون عوسمان سوپرایزێک بۆ مەتێ ئاشکرا دەکات و ڤیدیۆیەکی جەژنی نەورۆزی مەتێ پێشاندەدات کە لە ئاکرێ تۆمارکراوە. مەتێ بۆ خوانی ئەمشەو کفتەی بەرنیسکەی ئامادەکردووە. 

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، مەلا تایف  شیعری مەلای باتەیی دەخوێنێتەوە کە چەندین ساڵ پێش ئێستا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانییەوە خوێندراوەتەوە. بێستوون عوسمان ئاماژە بە گرنگی مەلای باتەیی لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردی و زمانی کوردیدا دەکات و دەڵێت کە شیعرێکی زۆر دوورودرێژە و یەکەم جارە کە مەولوودی پێغەمبەر بە زمانی کوردی نووسرابێتەوە.