رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان
دەربارەی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی دادوەر و کەیسی ئەوانەی کاتی سزای یاسایان تەواوبووە، بەڵام ئازادنەکراون، دادوەر. نادر عەبدولعەزیز هەرکی، ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتیی دادوەرانی کوردستان، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو.
سەرەتا هیوا جەمال، پێشکەشکاری بەرنامەکە لەرێگەی ئینفۆگرافیکێکەوە، هەندێک لە دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی دادوەری خستەڕوو، هەروەها ئەرکەکانی دادوەریشی شیکردەوە.
دواتر دادوەر نادر هەرکی رایگەیاند، پێویستە رێز لە دادوەر و دادگاکان بگیرێت و دەبێ خەڵک لە دادوەر نەترسێ، بەڵکو رێزیان بگرێن.
سەبارەت بە کەمی دەرکەوتنی دادوەران لە راگەیاندنەکان بەگشتی، دادوەر نادر هەرکی گوتی" بەبێ رەزامەندی ئەنجوومەنی دادوەریی ئێمەی دادوەران ناتوانین قسە بۆ راگەیاندنەکان بکەین.
دادوەر نادر هەرکی گوتیشی" داواکاری گشتیی رۆڵی سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی سزای تاوانبار دەبێت و دوای تەواوبوونی کاتی سزای تاوانبار راستەوخۆ ئازاد دەکرێت، بەڵام ئەوانەی کاتی سزایان تەواوبووەو ئازاد نەکراون کەیسی دیکەیان هەیە، هەروەها تەنیا داواکاری گشتیی دەتوانێت داواکاری ئازدکردنی بەمەرج بگەیێنێت، بەوپێیەی لە هەموو گرتووخانەکان داواکاری گشتیی هەن. دادوەر نادر هەرکی ئاماژەی بەوەکرد، گرتووخانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
سەبارەت بە وەستاندنی خەڵک لەلایەن هەندێ دەزگای ئەمنییەوە، دادوەر نادر هەرکی گوتی"دادوەر بەپێی کۆبوونەوە بڕیار نادات بەڵکو بە یاسا دەیدات و بەپێی یاسا بۆ هیچ کەس و لایەنێک نییە بەبێ بڕیاری دادوەر کەسێک بوەستێنن. دادوەر نادر هەرکی روونیکردەوە، دادگا تەنیا پشت بە بەڵگەکان دەبەستێت و گوێ بە پۆست و پلەی کەسەکان نادات و ئاشکرایکرد، بەبەردەوامی کەیسی گەندەڵی دێتەلایان و خەڵکیش سزادراوەو سەیری ناو و پۆستەکانیان ناکەن، بەڵکو بەیاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

بهشی بكه لە