گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا لە ژنێڤ بەڕێوەچوو
گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا لە ژنێف بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی ئێران گەشبینی وڵاتەکەی بە دانوستاندنەکان نیشان دەدات و دەڵێت: دانوستاندنەکان ئەرێنی بوون، بەڵام رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی ژێرئاوخستنی کەشتییە فرۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت ترەمپ ناتوانێت کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێوبەرێت.
مەیسەم مورادی، لێکۆڵینڤان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ دەڵێت: عێراقچی دەیەوێت خۆی وەکو دانوستاندنکارێکی سەرکەوتوو نیشان بدات، بەڵام ئێران ئامادە نییە داخوازییەکانی ترەمپ جێبەجێ بکات و ئامادە نییە لەسەر پرۆگرامی مووشەکی گفتوگۆ بکات.
گوتیشی: لە دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا کەسانی ئابووریناس رۆڵیان هەیە و ئێرانییەکان بە ئاگایی چوونەتە دانوستاندن و هەوڵی بەدەستهێنانی کات دەدەن.
هاوکات هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ ئارش ساڵح، لێکۆڵینڤان کە لە واشنتنەوە بەشداریی بەرنامەکەی کردبوو گوتی: ئەمریکا دەیەوێت بە گفتوگۆ ئێران بەچۆکدا بهێنێت و ئەگەر ئێران سازش نەکات ئەمریکا چارەسەری سەربازیی بەکاردەهێنێت.
گوتیشی: بژاردەی سەربازی دژی ئێران بژاردەیەکی جیدییە لای ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی مەترسییان هەیە لە دەرهاویشتەکانی هێرشکردنە سەر ئێران.
بهشی بكه لە