ساروهان ئۆلوچ: پێویستە پەکەکە دواین چەکی دابنێت

ساروهان ئۆلوچ: پێویستە پەکەکە دواین چەکی دابنێت
 
 
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی تورکیا دەڵێت وێڕای تێبینیمان لەسەر هەندێک خاڵی نێوەڕۆکەکەی، بەڵام هەموو لایەنەکان پاڵپشتیی راپۆرتی کۆمیسیۆنی چارەسەری دەکەن و کۆمیسیۆنی چارەسەری هەوڵیداوە ژێرخانێک بۆ پرۆسەکە دروست بکات.
ساروهان ئۆلوچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی تورکیا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: راپۆرتی کۆمیسیۆنی چارەسەری دەنگێکی زۆری بەدەستهێنا و هەموو لایەنەکان پاڵپشتیی دەکەن.
گوتیشی: پەسندکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆن کارئاسانیی زۆر بۆ پرۆسەی چارەسەری دەکات و پێویستە بەشێک لە یاساکانی سزادان و خۆبەڕێوەبردن لە تورکیا هەموار بکرێنەوە.
بە گوتەی ئۆلوچ ئەو کەسانەی چەک دادەنێن تێکەڵی کۆمەڵگە دەکرێنەوە و چەکدانانی پەکەکە هەناسەیەکی نوێیە بۆ چارەسەری کێشەکان لە رووی یاساییەوە و دەڵێت: هەندێک رەخنەمان لە راپۆرتی کۆمیسیۆنی چارەسەری هەیە، بۆ نموونە باسی تیرۆر و چەمکی ئەمنی تێدایە، بەڵام وێڕای تێبینییەکانمان راپۆرتی کۆمیسیۆنی چارەسەری بە گرنگ دەزانین.
گوتیشی: پێویستە پەکەکە دواین چەکی دابنێت.