وردەکاریی دادگاییکردنی مەلا مەزهەر و سکاڵاکارەکانی
سەبارەت بە وردەکاریی دادگاییکردنی مەلا مەزهەر و سکاڵاکارەکانی لە دادگای کەتنی چواری هەولێر، بەتۆمەتی سووکایەتی کردن بە ژنان، بەهار مونزیر، سەرۆکی کەمپەینی دەوەستینەوە بەرامبەر سووکایەتیکردن بەرامبەر ژنان و نوێنەری سکاڵاکاران میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو.
بەهار مونزیر رایگەیاند، رۆژی دادگاییکردنی مەلا مەزهەر بۆ ئەوان رۆژێکی گەورە و مێژوویی بوو، ئەوان بەڵگەی تەواویان لە دژی مەلا مەزهەر پێشکەشی دادگا کردووە.
بەهار مونزیر گوتی" لە بەرنامەی شەوی رابردووی رووداوی ئەمڕۆدا کە تێیدا مەلا مەزهەر میوان بوو، سووکایەتی و تەشهیری بەمن کرد و دەمتوانی تەنیا بەو تەشهیرە سکاڵای دیکەی لەسەر بکەم، بەڵام گوێم پێنەدا.
بەهار مونزیر روونیکردەوە، کەمپەینەکەی ئەوان رێگە نادات لە رێگەی ئایینەوە مامۆستایانی ئایینی سووکایەتی بە ژن بکەن.
بەهار مونزیر گوتی" بەپێی یاسا فرەژنی لە هەرێمی کوردستان قەدەخەیە و ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ فرەژنی نین و هۆکاری کەمبوونەوەی هاوسەرگیری و زیادبوونی جیابوونەوە، ژنان نین، بەڵکو هۆکارەکەی باری ئابووریەوە، بۆیە پێویستە حکومەت هاوکاری گەنجان بکات بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری.
بەهار مونزیر ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان سکاڵایان لەسەر ئایین نەکردووە و دژایەتی ئاینیش ناکەن، بەڵکو رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە ئایین دەکەنە ئامراز بۆ سووکایەتی کردن بە ژن و زەوتکرنی مافەکانیان.

بهشی بكه لە