وردەکاری کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی

وردەکاری کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی

سەبارەت بە وردەکاری کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە باکووری سووریا لەلایەن هێزێکی گورزوەشێنی ئەمریکا و بە هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات(HSD)، مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو.

مستەفا بالی رایگەیاند، هەسەدە رۆڵێکی سەرەکی بینی لە کوشتنی بەغدادی و دەزگا هەواڵگەرییەکانی هەسەدە رۆژی شەممە شوێنی مانەوەی ئەبوبەکر بەغدادیان ئاشکرایکرد، ئەو شوێنەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بەغدادی تێدا کرا بارەگایەکی گەورەی سوپای تورکیای لێیە و گوتی" پێمان سەیرە ئەمریکا سوپاسی تورکیای کرد.

مستەفا بالی روونیکردەوە، نازانین چەند کەس لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەدیل گیراون و  رایگەیاند، هەر کەسێک دەستدرێژی سەر گەلی کورد کردبێت بەدوای دەکەون و سزای دەدەن.

مستەفا بالی گوتی" لە دێرەزوور و رەققا لەگەڵ ئەمریکا ئۆپەراسیۆن پێکەوە ئەنجامدەدەین، بەڵام هیچ ئۆپەراسیۆنێکمان لەگەڵ هێزەکانی رووسیا ئەنجامنەداوە و رەتیشیکردەوە، رووسیا و تورکیا هیچ ئۆپەراسیۆنێکیان پێکەوە دژی داعش ئەنجامدابێت.

لە کۆتاییدا، مستەفا بالی گوتی" تورکیا ئاگربەستەکەی شکاندووەو بەردەوام هێرشدەکات و رۆژانە رووبەڕووبوونەوە روودەدات و ئەو ناوچانەی لێی کشاوینەتەوە رادەستی حکومەتی سووریامان کردووە.

رووداوی ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی رۆژانەیە هەفتەی پێنج رۆژ پێشکەش دەکرێت لە کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر.

ئەم بەرنامەیە شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات..

بەرنامەکە تەرکیزی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەبەرامبەر هاونیشتمانیان..

تەنها گرنگی بە یەک لایەن نادات، بەڵکو گرنگترین و سەرنجراکێشترین رووداوی رۆژ دەکات بە مژاری ئەو رۆژەو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گەنگەشەی دەکات..

هەر رووداوێک جێگەی گوتوبێژ بێت و مقۆمقۆ دروست بکات، ئەوا (رووداوی ئەمڕۆ) گرنگی پێدەدات..

نەبەستراوەتەوە بە یەک پارچەی کوردستان، بەڵکو هەرچوار پارچەکە رووماڵ دەکات، هاوکات هەر رووداوێک بۆ بینەری کورد گرنگ بێت لە هەموو جیهان (رووداوی ئەمڕۆ)ش گرنگی پێدەدات..