کاریگەریی پیسبوونی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەسەر دانیشتووانی شارەکە
دەربارەی کاریگەری پیسبوونی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەسەر دانیشتووانی شارەکە و هەڕەشەی رووخانی بەنداوەکە، هەریەکە لە ئەکرەم رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی کوردستان، رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان و ئەکبەر مەحموود بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوون.
سەرەتا رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، لەم ساڵەدا زیاتر لە 3 ملیار مەتر سێجا ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیان بەرداوەتەوە لە ترسی رووخانی بەنداوەکە و ئێستاش ناتوانین ئاوی زۆر گلبدەنەوە، گلەییشی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد کە وەک پێویست گرنگی بە کێشەی بەنداوی دەربەندیخان نادەن، داواشی لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا کرد کار بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان بکەن کە پارەیەکی زۆری پێویستە.
دواتر ئەکرەم رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی کوردستان، گوتی، ئاوی هیچ بەنداوێکی کوردستان بۆ خواردنەوە ناشێت و رایگەیاند بەهۆی تێنەگەیشتنی کارمەندێکی وەزارەتی دارایی کێشەی بەنداوی دەربەندیخان چارەسەرنەکراوە، هەروەها روونیکردەوە کە هیچ بەرپرسێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە کێشەکانی بەنداوەکان تێناگەن و کەسێک نییە هاوکاریان بێت تاوەکو ستراتیژیەتی ئاو لە کوردستان جێبەجێبکەن.
ئەکرەم رەسوڵ ئاشکرایکرد، پلانی ئاسایشی ئاو ئامادەکراوە و بەنیازن 18 بەنداوی دیکە لە کوردستان دروستبکەن، ئەگەر پلانی ئاسایشی ئاو جێبەجێبکرێت، ئەوا کوردستان تاوەکو 35 ساڵی داهاتوو کێشەی ئاوی نامێنێت.
هەروەها ئەکبەر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان رایگەیاند، ناتوانین بڵێین ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ خواردنەوە ناشێت، بەڵام پێویستی بە فلتەر هەیە، سەرۆکی حکومەت لەکاتی سەردانکردنی بۆ دەربەندیخان بەڵێنی دابوو ئاوی دەربەندیخان پاکبکاتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی پابەند نییە بە پێدانی بودجەی پاکردنەوەی ئاوی دەربەندیخان بەو کۆمپانیایەی کاری پاکردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەکات، بۆیە کۆمپانیاش کارەکانی بە خاوی بەڕێوەدەبات.

بهشی بكه لە