مێسی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە
لە بەرنامەی ئەمجارەی ڤار باس لە مانەوەی مێسی کرا لە بارسێلۆنا، باس لە قسەکانی پێش کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەی خۆرخێ مێسی باوکی مێسی کرا کە هاوکات بەڕێوەبەری کارەکانییەتی، ئەو هۆکارانەی کە وایان لە مێسی کرد پاشگەزبێتەوە لە رۆیشتن لە بارسێلۆنا، هەروەها باس لەوە کرا رۆڵی ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا چێ بوو لە مانەوەی مێسی، گۆڕانکارییەکانی بارسێلۆنا دوای مانەوەی مێسی چی دەبێت، ئەو ئەگەرانەی بۆ مانەوەی مێسی دانراون بە شێوازی ئێل ئی دی خرانەروو، هەروەها هاندەرانی بارسێلۆنا لە گفتوگۆیەکی کورتدا رای خۆیان دەربڕی لەسەر مانەوە یانە رۆیشتنی مێسی لە یانە کەتەلۆنییەکە.
بهشی بكه لە