ئاستی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا
بەرنامەی ڤاری ئەم هەفتەیە تایبەت بوو بە ئاستی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە سەرەتای ئەم وەرزەدا، ئاستی راهێنەرانی هەردوو یانە زینەدین زیدان و رۆناڵدۆ کۆمان باسکرا، هەروەها ئاستی ئەو یاریزانانەی گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، ئەو یاریزانانەی بەشێوەیەکی باش دەرکەوتوون و ئەو یاریزانانەی تاوەکو ئێستا ئاستیان بەرچاو نەبووە.
لەبەرنامەی ئەمجارەدا شاخەوان عارفی شرۆڤەکاری وەرزشی لە رێگەی سکایپەوە میوان بوو باسی لە ئاستی هەردوو یانە کردو و خاڵە بەهێز و لاوازەکان ریال مەدرید و بارسێلۆنای دەستنیشانکرد.
لەبەرنامەی ئەمجارەدا شاخەوان عارفی شرۆڤەکاری وەرزشی لە رێگەی سکایپەوە میوان بوو باسی لە ئاستی هەردوو یانە کردو و خاڵە بەهێز و لاوازەکان ریال مەدرید و بارسێلۆنای دەستنیشانکرد.
ڤار: بەرنامەیەکی هەفتانەی تۆک شۆی وەرزشییە. شەوانی پێنجشەممە کاژێر 9:30 بەکاتی باشووری کوردستان، راستەوخۆ پێشکێشدەکرێت.
بەرنامەکە هەڵوەستە لەسەر گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دونیای وەرزش دەکات، راپرسی و داتا و گرافیک لەسەر بابەتەکانی بەرنامەکە دەخاتە روو لە چوارچێوەی گفتوگۆی گەرم و پشتبەستوو بە فاکتی زانستی و داتاکان.
پێشکەشکار: رێبوار محەممەد، سەفین تەها، ئیحسان تاهیر
پرۆدیوسەر: هێژا خەسرەو
بهشی بكه لە