یارییەکانی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ

13 August 2020
یارییەکانی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ
لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی ڤاردا باس لە یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ کرا، شرۆڤەی یارییەکەی نێوان ئاتالانتا و پاریسیش کرا و هەڵسەنگاندیشیان بۆ یارییەکانی داهاتووی خولەکە کرد.

هەرسێ پێشکێشکار سەفین تەها، رێبوار محەممەد و ئیحسان تاهیر بۆچوونی جیاوازیان سەبارەت بە یارییەکەی بارسێلۆنا و بایرن میونشن هەبوو.

جگە لەوەش بە گرافیک و داتا رۆڵی هەردوو یاریزان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و لیۆنێل مێسی ئاماژەپێدرا، لەگەڵ ئەنجامی هەرسێ راپرسییەکەی پەیجی رووداوی وەرزشی کە لەسەر پێشبینی هاندەران بوو بۆ ئەنجامی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی.