گۆڕانکارییەکانی ریال مەدرید لە وەرزی نوێدا

17 September 2020
گۆڕانکارییەکانی ریال مەدرید لە وەرزی نوێدا
لە بەرنامەی ئەمجارەی ڤار باس لە یانەی ریال مەدرید کرا، ئەو یانەیە ئاستی چۆن دەبێت لە وەرزی نوێی لالیگا، ئەو گۆڕانکارییانەی لە یانەکەدا کراون چی بەسەر یانەکەدا دەهێنێت، ریال مەدرید پێویستی بە چییە و بۆچی دەستبەرداری ئەو یاریزانانە دەبێت، کاریگەرییەکانی سەر ریال مەدرید لە وەرزی نوێدا چی دەبێت؟، هەروەها لە بەرنامەی ئەمجارە هاندەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رای خۆیان لەسەر بارودۆخ و پێویستییەکانی ریال مەدرید خستەڕوو، بە رێگەی سکایپیشەوە جومەرد موسای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سووریا بارودۆخی یانەی ریال مەدریدی هەڵسەنگاند.
 
چەند ئامار و زانیارییەک سەبارەت بە یانەی ریال مەدرید و ئەو یاریزانانەی یانەکەیان جێهێشتووە و ئەو یاریزانانەی نزیکن لەوەی یانەکە جێبهێڵن بە شێوازی سری دی پێشاندران.