رۆیشتنی سوارێز و باڵادەستیی بایرن میونشن لە ئەوروپا

24 September 2020
رۆیشتنی سوارێز و باڵادەستیی بایرن میونشن لە ئەوروپا

بەرنامەی ئەمجارەی ڤار تایبەت بوو بە یاری جامی سوپەری ئەوروپای نێوان بایرن میونشن و سێڤییا، هەروەها لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باس لە رۆیشتنی لویس سوارێز کرا بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید و کاریگەرییەکانی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە بلاوگرانا.

دلێر کوردەی سەرۆکی دەستەی هاندەرانی بایرن میونشن لە کوردستان بووە میوان و رای خۆی لەسەر ئاست و ئەنجامەکانی بایرن میونشن خستەڕوو، هەروەها بە سری دی ئەنجامە گەورەکانی بایرن و ژمارەکانی یانەکە، لەگەڵ ئەو یاریزانانەی لە یانەکەدا رۆیشتوون پێشاندران، ئەمە جگە لەوەی ڤیتییەکی تایبەت بە هۆلگەر برۆیشی راهێنەری توانای جەستەیی بایرن میونشن هەبوو.