یۆڤینتۆس و لازیۆ و رکابەری لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی سێریا ئەی

25 December 2020
یۆڤینتۆس و لازیۆ و رکابەری لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی سێریا ئەی
ڤاری ئەمجارە باسی لە دوا هەفتەکان رکابەری لەسەر نازناوی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی کرد.

بەرنامەکە هەڵوەستەی لەسەر ئەو ململانێ و رکابەرییە قورسە کرد کە لە هەفتەکانی کۆتایی خولی ئیتاڵیا و لە پاش دەستپێکردنەوەی خولەکە لەسەردەمی کۆرۆنادا لە نێوان هەردوو یانەدا دروستبووە.

سەقامگیری کارگێڕیی و هێشتنەوەی راهێنەران بۆ ماوەی زۆر و کارکردن بەپلان ئەو جیاوازییانەن کە لە نێوان یانەی یۆڤینتۆس و یانەکانی دیکەی خولی ئیتاڵیدا هەن، لە بەرنامەکە کارگێڕیی سەرکەوتووی یانەکان باسکران.

ساری و داهاتووی ئەو راهێنەرە و ئەوەی دەیکات لەگەڵ یۆڤینتۆسدا، هەموویان باسیان  لێوەکرا و هۆکاری خراپیی ئاستی ساریش لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکەدا روونکرایەوە.

بەرنامەکە گرافی و داتای هەمەجۆر لەسەر ژمارەکانی ئەم وەرزی سێریا ئەی دەخاتە روو. سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی یانەی برایەتی کە دەڵێ لە 10 ساڵییەوە هاندەری میلانم، باس لە بێپلانی ئەو یانەیە دەکات.

ئەنجامی راپرسی هەفتانەی رووداو سپۆرتیش لەسەر هەمان بابەت خرایە روو.

ڤار هەموو پێنجشەمەیەک لە رووداو کاژێر 9:30 راستەوخۆ پێشکەشدەکرێت.

ڤار لە پرۆدیوسەری هێژا خەسرەو، پێشکێشکردنی ئیحسان تاهیر، سەفین تەها و رێبوار محەمەد.