سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌وه ناسراوه که به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، سیاسی و سه‌قامگیری سنووری وڵاته‌که‌ی په‌یڕه‌وده‌کات له‌مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ هه‌ر هێز و گرووپ و ده‌وڵه‌تێک. گریمانه ده‌کرێت که ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده‌وه روونوئاشکرا بێت. به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته روانینێکی تره، ره‌نگه د‌رکی پێنه‌کرابێت، بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).
گومانی تێدانییه که هه‌ژموونی ئه‌مریکا له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جومگه هه‌ستیاره‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان له بواری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فون و ته‌له‌فزێۆن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێڕکابه‌ره و پاڵنه‌ری سه‌ره‌کیش- ئه‌گه‌ر چ بهڕووکهشیش بێت، فه‌راهه‌مکردنی ئارامی سیاسی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه‌ی زیاتره بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ئه‌و وڵاته و زیاتر جێگیرکردنی پێگه‌که‌یه‌تی وه‌ک یاریکه‌ری سه‌ره‌کی له نێو وڵاته زلهێزه‌کانی وه‌ک چین، هیندستان و رووسیا. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئه‌مریکا بۆ ئاسانکاری له‌ڕاده‌به‌رده‌ر ده‌کات بۆ هێزێکی وه‌ک داعش له به‌کارهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی وه‌ک فه‌یسبووک و تویته‌ر له کاتێکدا دامهزرێنهرهکانینان هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌ن؟
به تێڕوانینی من، ڕه‌نگه تێڕوانینێکی سه‌لمێنراو نه‌بێت، ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت کۆی لایه‌ن، هێز، بزووتنه‌وه، شۆڕش، ناکۆکی تاکه‌که‌سی، گرووپ و تاقمه‌کانی سه‌ر ئاستی جیهان که هاوخه‌میان هه‌یه بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی له سنووری جوگرافیای پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌سه‌نته‌ری شاری موسڵ دا کۆ بکاته‌وه. ئه‌مه‌ش چه‌ند لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت:
یه‌که‌م: مه‌به‌ستی ئه‌مریکا له ڕێگه‌دان به گروپی جیهادی داعش له‌به‌رهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌و ئاسانییه ئه‌وه‌یه که به سانای بتوانێت جێگه و پێگه‌ی ئه‌م هێزانه دیاری بکات له ڕێگای به‌گه‌رخستنی نوێترین ته‌کنۆلۆژیاوه.
دوهه‌م: ئه‌مریکا به‌م جۆره له سیاسه‌ت ده‌توانێت به‌ئاسانی جوڵه و جۆری په‌یوه‌ندی و خوێندنه‌وه‌ی په‌یام و بانگه‌وازی ئه‌م هێزه مشت و ماڵ بکات.
سێیه‌م: به کۆکردنه‌وه‌ی هێز و هه‌وادارو لایه‌نگره‌کانی له جوگرافییایه‌کی سنورداردا، ئه‌مریکا پێویستی به‌ڕه‌وانه‌کردنی هێز سه‌ربازی نامێنێت، که ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی تێچونی مادی و گیانی هێزه‌کانییه‌تی.
چواره‌م: کاری ئه‌مریکا مه‌یسه‌ر ده‌بێت، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی پاکده‌کاته‌وه له هه‌ر مه‌ترسییه‌کی په‌لاماری تاکه‌که‌سی وه‌ک ئه‌وه‌ی له 11 سێبتێمبه‌ری 2001 یان سه‌ربازی.
پێنچه‌م: ده‌سته‌مۆکردنی ئه‌م هێزه جیهادیستییه له داهاتودا ئه‌مریکا توشی سه‌رئێشه ناکات. په‌لاماری سه‌ربازی- ئه‌گه‌ر ڕوبدات- بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاییه‌کی وه‌ک موسڵ ئاسانتر ئه‌بێت وه‌ک له هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی وڵاتێک به هه‌مو پێوه‌ره‌کان.
شه‌شه‌م: کاراکردنی داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی به‌چڕکردنه‌وه‌ی هیزو تواناکانیان له یه‌ک مه‌یدان و به‌ره‌دا. به‌مانایه‌کی تر، ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانی ڕاگه‌یاندن له ئێستادا زیاتر سه‌رقاڵی کیوماڵکردنی ڕوداوه‌کانی عێراق-ن و به‌دیاریکراویش سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا. له‌کاتێکدا، دانیشتوانی ئه‌فغانستان و سوریا به‌رده‌وام له‌شه‌ڕێکی خوێناوی ناوخۆدان.
حه‌وته‌م: ئه‌مریکا دوست و نه‌یاری به‌ئاسانی ده‌ست نیشان ده‌کات و ته‌نگه‌تاو نابێت له پێکانیاندا. هه‌وڵێکیشه بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشته‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌شته‌م: ئه‌مریکا ده‌توانێت ئابڵوقه‌ی ئابوری و سه‌ربازی له داهاتودا به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه به‌کاربهێنێت. ئابڵوقه ئابورییه‌که دیاره ناڕه‌زای دانیشتوانی لێده‌که‌وێته‌وه و ئه‌مه‌شه ڕه‌نگه هه‌ر به خه‌ڵکی ناڕه‌زا و ڕاپه‌ڕیوی پاریزگاکه داعش هیلاک بکات. له‌ڕوی سهربازییهشهوه، ڕه‌نگه به‌که‌مترین قوربانی بتوانێت ئه‌م هێزه ڕام بکات.
نۆیه‌م: دهستهمۆبونی یان که‌مته‌رخه‌می ئه‌مریکا له‌م چرکه‌ساته‌دا، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه، له‌مه‌ڕ بانگه‌وازو داواکاری کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پڕچه‌ککردنی پێشمه‌رگه، بێده‌سه‌ڵاتی نییه؛ به‌ڵکو خۆمه‌ڵاسدانه بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی پڕوکێنه‌ر له کاتێکدا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا ده‌که‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی. به‌دیوه‌که‌ی تردا، هه‌تاوه‌کو ئه‌مریکا به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کۆنکریتی نه‌که‌وێت، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت. که‌واته ئه‌مریکا ئێستا له بۆسه‌دایه!
ده‌یه‌م: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی ئه‌و وڵاته پێچاوپێچ وفره مه‌وداو هه‌مه‌لایه‌نه و تێگه‌یشتن لێی یان بڕیادانی ڕه‌ها، مایه‌ی خۆشباوه‌ڕی یان ساویلکه‌ییه. شۆڕشی فه‌یسبوک ته‌نها مرازی ئه‌مریکا جێبه‌جێ ده‌کات، با حوسنی موباره‌کیشی گۆڕیبێت به محه‌مه‌د مورسی. بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م گریمانه‌یه‌ش، ئه‌مریکا هه‌ر که بۆ ده‌رکه‌وت مورسی به‌نیازی به ئیسلامی‌کردنی ده‌ستوری وڵاته‌که‌یه، ته‌نها یانزه مانگ ڕێگه‌ی مانه‌وه‌ی دا له ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌گه‌ر چی به‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانیش مورسی ده‌رچو.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به ئاڕاسته‌ی گه‌مارۆدانی جیهان کارده‌کات ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی سه‌ربازییشه‌وه سه‌رکه‌وتو نه‌بێت، ئه‌وا له ڕووی به‌هێزترین چه‌کی سه‌رده‌مه‌وه که په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و تۆڕه‌کۆمه‌ڵاتییه‌کان تاڕاده‌یه‌ک هه‌ژمونی خۆی سه‌پاندوه. له‌خۆڕا نییه بڵاوبونه‌وه‌ی خێرا‌و فراوان له‌به‌کارهێناندا تۆڕه کۆمه‌ڵاتییه‌کان له ژێر په‌رده و ناوی بره‌و دان به‌دیموکراسی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ