بۆچی سەرۆك بارزانی لەسەر كورسی سەرۆكایەتی بەردەوام نەبوو؟

04-11-2017
فرسەت سۆفی
نیشانەکردن بارزانی کوردستان
A+ A-
                          د.فەرسەت سۆفی*


دوو جۆر سەرۆك هەن، بەشێكیان ئەوانەن كە لە رێگەی دەنگدان و دەنگدەر بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەبنە سەرۆك و تێرمی خۆیان تەواو دەكەن و خانەنشین دەبن، وەك هەر فەرمانبەرێكی ئاسایی. بەشێكی دیكەیان ئەوانەن كە مێژوو دروستیان دەكات و لە چەشنی رابەر دەردەكەون، ئەم جۆرە لە سەرۆك خاوەن كاریزمایەكن نە بە وەرگرتنی كورسی بەدەستهاتووەو نە بە لەدەستدانی كورسی لەدەستدەچێت. كاریزمای ماندێلا كردەی مێژوو بوو، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆككۆماری باشووری ئەفریقیا هەر هەیبوو، دوای بەجێهێشتنی پۆستەكەشی هەر بۆی مایەوە. ئەگەر سەیری سەرۆكەكانی ئەمریكا بكەین تەنیا چەند ناوێكن وەك جۆرج واشنتن و ئەبرهام لینكۆلن كە مێژوو كردەن و هەمیشە ناویان دووبارە دەبێتەوەو، ئەوانەی دیكە خانەنشین بوون و وەك فەرمانبەرێك خزمەتەكەیان كۆتاییهات. 

تەنانەت هەندێك لە رابەرەكان هیچ پۆستێكیان هەر وەرنەگرتووە لەچەشنی مارتن لۆسەر كینگ ، بەڵام هەر بەدرەوشاوەیی دەمێننەوە. بۆیە ئەوانەی پێیانوایە كاریزما هێز لە كورسی وەردەگرێت، لێكدانەوەیان دروست نییە، چونكە زۆرجار بە پێچەوانەوە كورسی هێزی كاریزما هەڵدەمژێت و ئەگەر كاریزما هوشیار نەبێ لەوانەیە هەر نەشیهێڵێت.


سەرۆك بارزانی سەركردەو رابەرێكی مێژووكردەو بەشێكی كاریزمای بارزانی لەباپیرانییەوە سەرچاوە دەگرێت ، چونكە لەسەر ئاستی جیهان كەمن ئەو خانەوادانەی نەوە دوای نەوە رابەرایەتی خەباتی شۆڕشگێری بكەن و كۆڵنەدەن. 
بەشەكەی دیكەی كاریزمای سەرۆك بارزانی پەیوەستە بە خودی خۆی كە هەڵگری كۆمەڵێك سیفەتی زۆر تایبەتە و تەنیا لە كاریزمای بارزانی بەرجەستە دەبن. یەك لەو خاڵە لاوازانەی كە لە تاكی كوردیدا هەبووە، هەستكردن بووە بە لاوازی بەرامبەر خەڵكی بێگانە بەتایبەتی بەرامبەر رۆژئاواییەكان ، ئەمە لە سەركردەكانیشمان رەنگیداوەتەوە، بەڵام ئەم خاڵی خۆ بەلاواز زانینە بەهیچ شێوەیەك لە سەرۆك بارزانیدا بەرجەستە نابێت، ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بكەیت بەرامبەر تورك و فارس و عەرەب، بەرامبەر ئەمریكییەكان بەتایبەتی لە سەردەمی بریمەر بەرامبەر بە ئەوروپییەكان، زۆر بەڕوونی بەهێزی و باوەڕبەخۆبوونی ئەم رابەرە بەدیار دەكەوێت و لە داهاتووشدا كاتێك سەركردەكانی ئەم وڵاتانە یادوەرییەكانی خۆیان دەنووسنەوە لەو وێستگەیەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە ، ئەمە زیاتر دەردەكەوێت.
 بارزانی هەمیشە خۆی بووەو قەت لە ژیانی نەیتوانیوە نمایش بكات، هەربۆیەش لەهەر دەركەوتنێكیدا خەڵك بە ئاسانی خوێندنەوەی لە رووخساری ئەو بۆ رەوشەكە كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی راستگۆییە لە گوتاری سیاسی سەرۆكدا.

گەر سەیری سەرۆكەكانی ئەمریكا بكەین تەنیا چەند ناوێكن وەك جۆرج واشنتن و ئەبرهام لینكۆلن كە مێژوو كردەن و هەمیشە ناویان دووبارە دەبێتەوەو، ئەوانەی دیكە خانەنشین بوون و وەك فەرمانبەرێك خزمەتەكەیان كۆتاییهات. تەنانەت هەندێك لە رابەرەكان هیچ پۆستێكیان هەر وەرنەگرتووە لەچەشنی مارتن لۆسەر كینگ ، بەڵام هەر بەدرەوشاوەیی دەمێننەوە. بۆیە ئەوانەی پێیانوایە كاریزما هێز لە كورسی وەردەگرێت، لێكدانەوەیان دروست نییە، چونكە زۆرجار بە پێچەوانەوە كورسی هێزی كاریزما هەڵدەمژێت و ئەگەر كاریزما هوشیار نەبێ لەوانەیە هەر نەشیهێڵێت.

سەرۆك بارزانی سەركردەو رابەرێكی مێژووكردەو بەشێكی كاریزمای بارزانی لەباپیرانییەوە سەرچاوە دەگرێت ، چونكە لەسەر ئاستی جیهان كەمن ئەو خانەوادانەی نەوە دوای نەوە رابەرایەتی خەباتی شۆڕشگێری بكەن و كۆڵنەدەن . بەشەكەی دیكەی كاریزمای سەرۆك بارزانی پەیوەستە بە خودی خۆی كە هەڵگری كۆمەڵێك سیفەتی زۆر تایبەتە و تەنیا لە كاریزمای بارزانی بەرجەستە دەبن. یەك لەو خاڵە لاوازانەی كە لە تاكی كوردیدا هەبووە، هەستكردن بووە بە لاوازی بەرامبەر خەڵكی بێگانە بەتایبەتی بەرامبەر رۆژئاواییەكان ، ئەمە لە سەركردەكانیشمان رەنگیداوەتەوە، بەڵام ئەم خاڵی خۆ بەلاواز زانینە بەهیچ شێوەیەك لە سەرۆك بارزانیدا بەرجەستە نابێت، ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بكەیت بەرامبەر تورك و فارس و عەرەب، بەرامبەر ئەمریكییەكان بەتایبەتی لە سەردەمی بریمەر بەرامبەر بە ئەوروپییەكان، زۆر بەڕوونی بەهێزی و باوەڕبەخۆبوونی ئەم رابەرە بەدیار دەكەوێت و لە داهاتووشدا كاتێك سەركردەكانی ئەم وڵاتانە یادوەرییەكانی خۆیان دەنووسنەوە لەو وێستگەیەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە ، ئەمە زیاتر دەردەكەوێت.
 بارزانی هەمیشە خۆی بووەو قەت لە ژیانی نەیتوانیوە نمایش بكات، هەربۆیەش لەهەر دەركەوتنێكیدا خەڵك بە ئاسانی خوێندنەوەی لە رووخساری ئەو بۆ رەوشەكە كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی راستگۆییە لە گوتاری سیاسی سەرۆكدا . 

ئیحساسی سەرۆك لێوان لێوە لە هەستی مرۆڤایەتی ، ئەو هەستێكی تایبەتی هەیە بەرامبەر پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان . جارێك گوتی زۆربەی ئێواران كە دەچمەوە پێنج تا دە خانەوادەی شەهیدان چاوەڕوانم دەكەن. گوتی چەندی شەكەت و ماندووش بم ناتوانم نەیانبینم. سەرۆك خاوەن كۆمەڵێك پرنسیپی نەگۆڕەو ناتوانێت دەستبەرداریان بێت، هەمیشە باسی ئەوە دەكات كە سیاسەت بەبێ ئەخلاق موسیبەتێكی گەورەیە، هەربۆیەش كاتێك دووڕوویی و درۆ و موزایەدە لە سیاسییەكان دەبینێت ناتوانێ توڕەیی خۆی بشارێتەوە. سەرۆك كە دەڵێت من پێشمەرگەم ئەمە قسەی ناخی دڵیەتی، ئەم راستگۆییە زۆر بەئاسانی لە رووخساری سەرۆك، جلوبەرگەگانی، سادەیی و سرووشتی خۆڕسكانەی سەرۆك هەستیپێدەكرێت. 

سەرۆك خاوەن زاكیرەیەكی زۆر بەهێزەو هەمیشە كە قسە دەكات بە یادوەریەكانی شۆڕش دەوڵەمەندیان دەكات و زۆر وردە لە گێڕانەوە، هەندێكجار كە یادوەریەكی شەستەكان دەگێڕێتەوە، رۆژ و مانگ و تەنانەت جار هەیە كاژێرەكەشی دەڵێت، بۆیە سەرۆك بارزانی زۆر لەوە زیاتر دەزانێ كە دەریدەبڕێت.

بارزانی كە باوەڕی ئایینی بەهێزە تەنیا بۆخۆی و خودای خۆیەتی نەك بۆ ریایی، ئەو قەت هاوسەنگەرەكانی لەیاد ناكات، هەرچەندە ناتوانێ موجامەلە بكات، بەڵام كە لەگەڵی دادەنیشی دڵی پڕە لە میهرەبانی، دەڵێی باوكێكی دڵسۆزەو لە ناخەوە ناتوانی خۆشتنەوێت. ئەمانەو چەندین سیفاتی دیكە ئەو تایبەتمەندیانەن كە تایبەتن بە سەرۆك بارزانی و بوونی سەرۆك لەسەر كورسی سەرۆكایەتی یان نەبوونی لەسەر كورسی ، ئەمانە بە نەگۆڕی دەمێننەوەو ئەو وەك رابەرێكی گەورە خاوەن كاریزمای خۆیەتی.
 

سەرۆك بارزانی دەمێكە دەیەوێ كورسی سەرۆكایەتی بەجێبهێڵێت ، چەند جار خۆم شایەتم ئامادەكاری تەواوكراوە و بەداخەوە دۆخێكی نەخوازراو هاتووەتە پێش . شەڕی داعش نەبووایە لە 2015 سەرۆك كۆتایی پێهێنابوو، بەڵام زۆر بەرپرسانە بڕیاریداو خۆی فەرماندەیی شەڕی كرد، جار هەبووە دوو شەو نەخەوتووە، یان كە خەوتووە لە ناو مەتارێزی پێشمەرگە خەوتووە، یان لەناو ئۆتۆمبێل خەوتووە، تاوەكو گەورەترین سەركەوتن تۆماركرا. 

چەندین جار خۆم گوێم لە جەنابی بووە، گوتوویەتی ریفراندۆم تەواوببێ ئیتر ئەركی من وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان تەواو دەبێت و بڕیاری خۆم داوە. چەند جارێك وتاریش ئامادەكراو تەنانەت جارێك تۆماریش كرا، بەڵام خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر دیسان بڕیارەكەی دواخست تاوەكو لە ٢٨ی ئۆكتۆبەر بڕیاریداو نامەكەی خۆی ئاراستەی پەرلەمان كرد.

بەردەوامنەبوونی سەرۆك لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدابوو كە دەیتوانی تاوەكو هەڵبژاردنەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شوورا بەردەوام بێت. ئەگەر سەرۆك بارزانی یەك تۆزقاڵ حەزی بۆ ئەم كورسییە هەبووایە بڕیاری بەردەوامبوونی دەدا، چونكە لەم قۆناخەدا بەردەوامبوونی سەرۆك خواستی زۆربەی هێزە سەرەكییەكان بوو. سەرۆك بارزانی كە چاوی كردەوە پێشمەرگەی بینی، لەو تەمەنەی كە پێویستی بە سۆزی باوك بوو دوازدە ساڵ دابڕا، لە تەمەنی تازە لاوێتیدا ملیدایە شاخ و هەموو تەمەنی خۆی بە پێشمەرگایەتی بەخشی. 

سەرۆك نەیویست چێژ لە گەنجێتی خۆی وەربگرێت و وەك كوڕی سەركردەیەك بچێتە زانكۆ بەنێوبانگەكانی جیهان بخوێنێت، ئەو بۆ میللەتەكەی ژیاوە، تاوەكو دواجار لە تەمەنی ٧١ ساڵی لەنێو ئەم هەموو گەلەگورگە رابەرایەتی پیرۆزترین و گەورەترین ئامانجی گەلەكەمانی كردو لە 25ی سێبتێمبەر بوومەلەرزەیەكی سیاسی گەورە هەموو جیهانی هەژاند. هەرچەندە ئەمڕۆ وەك دۆخێكی كاتی و بەهۆی خیانەتی ناوخۆ و مۆامەرەیەكی هەرێمی ، كارەساتی ناخۆش روویانداوە، بەڵام ئەوەی سەرۆك بارزانی بە پشتیوانی گەلەكەی خۆی كردی ، نەوە دوای نەوە شانازی پێوە دەكەن و سەدان ساڵی دیكەش جورئەت و شەهامەت و بوێری سەرۆك بارزانی لە لاپەڕە گەش و جوانەكانی مێژوو بە درەوشاوەیی دەخوێندرێتەوە. ئەوەی سەرۆك كردی بە قەد سەد ساڵ خوێندنی وانەی كوردایەتی ، هەستی باوەڕبەخۆبوون و ئیرادەی بەهێز و هوشیاری نەتەوەیی خستە نێو هزری ئێمەو نەوەكانمان، بۆیە سەرۆك بارزانی رابەرێكی نیشتمانییە و بەجێهێشتنی كورسی سەرۆكایەتی یەك تۆزقاڵیش لە كاریزمای ئەم مرۆڤە مەزنە كەم ناكاتەوە.

بڕیاری بەردەوامنەبوونی سەرۆك بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكە لە قەناعەت و باوەڕی سەرۆك سەرچاوەی گرتووە، كە نابێ سەرۆكی هەتا هەتایی هەبێت و دەبێ هەرێمەكەمان نموونەیەكی جوانی دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات بێت، بۆیە لە دوای ئەم بڕیار و باوەڕەی سەرۆك ئیتر هیچ پەراوێزێك بۆ هیچ كەس و لایەنێك نەماوەتەوە كە كاریزمای سەرۆك بارزانی تێكەڵ بە ململانێی سیاسی و حیزبی بكەن و دەبێ هەموومان وەك شكۆی گەلێكی ئازادیخواز لە سەرۆك بارزانی بڕوانین. ئەگەر دووژمنانی گەلی كوردستان پێیانوایە بەردەوام نەبوونی سەرۆك لە كورسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە مانای كۆتایی هاتنە بە كاریزما و رۆڵی مێژوویی ئەو لە رووداوە سیاسییەكان، ئەمە تێفكرینێكی زۆر كاڵفامانەیە و پێگەی گەورەی سەرۆك و مەرجەعیەت و كاریزمای ئەو لێرەوە زۆر لە جاران كاریگەرتر دەبێت.

*ئەندامی پەرلەمانی كوردستان 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە