رووداو - هەولێر
نووسەر و رووناكبیر عەزیزی مەلای ڕەش بەرگی سێیەمی رۆمانەكەی كە چیرۆكی تراژیدیای شاڵاوی ئەنفالە تەواو كردووە و بەمزووانە چاپ و بڵاوی دەكاتەوە.
عەزیزی مەلای رەش لەبارەی ئەو بەرهەمە بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی راگەیاند، كتێبەكە بەشی سێیەم و كۆتایی رۆمانێكە كە باس لە كارەساتی ئەنفال دەكات و قارەمانی رۆمانەكە ژن و پیاوێكن كە پیاوەكە لە بەندیخانەی نوگرە سەلمان دەمرێ و ژنەكەش بە تەنیا رووبەڕووی زوڵم و ستەمەكانی بەعس دەبێتەوە.
بەرگی یەكەمی رۆمانەكە بەناوی خاك و چەوسانەوە بوو، بەرگی دووەم بە ناوی خاك و كێشەی مان، بڵاوكراونەتەوە و بەرگی سێیەم و كۆتاییش ناوی خاك و هەڵدێر-ە كە لە 700 لاپەڕە پێكهاتووە و بەمزووانە بڵاودەكرێتەوە.
عەزیزی مەلاڕەش، یەكێكە لە نووسەرە دیارەكانی باشووری كوردستان، ساڵی 1936 لە هەولێر لەدایكبووە و لە منداڵییەوە لەلای مەلای رەشی باوكی لە حوجرە خوێندوویەتی، ساڵی 1959 چووەتە خولی مامۆستایی و دواتر بووەتە مامۆستای سەرەتایی، تاوەكو ئێستا 20 كتێبی نووسیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ