لەسیستمی هەڵبژاردندا چەندین ڕێگا لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و شارەزاوە داهێنراون بۆ چۆنیەتی گۆڕینی دەنگی دەنگدەران بۆ ژمارەی كورسی، بەواتایەكی تر، بۆ دابەشكردنی كورسیەكان بەسەر قەوارە بەشداربووەكانی پرۆسەكەدا بەپێی دەنگی بەدەستهاتوو. ئامانج لەم ڕێگایانەش لەبنەڕەتدا بەدیهێنانی زۆرترین ڕادەی دادگەرییە لەپرۆسەی هەڵبژاردندا، بەپێی كەشی سیاسی و پێكهاتەی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە و دابەشبوونی جوگرافی و ..هتد، ئەگەرچی دواتر بەپێچەوانەی ئەو ئامانجانەوە سودیان لێوەرگیراوە.
لە عێراق و هەرێمی كوردستان چ ڕێگایەك بەكاردێت؟
لەهەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا سیستمی (نوێنەرایەتی ڕێژەیی) پیادە دەكرێت، واتە هەر قەوارەیەك بەپێی ئەو دەنگانەی بەدەستی دێنێت و بەپێی قەبارەی نزیك لەخۆی كورسی بەردەكەوێت. دابەشكردنی كورسیەكانیش بەپێی ڕێگای (هیر) دەبێت. ئەویش بەدابەشكردنی ژمارەی دەنگە ڕاستە بەشداربووەكان بەسەر ژمارەی كورسیەكانی ئەو بازنەیەدا. دواتر دەنگی قەوارەكان دابەشی ئەو ژمارەیە دەكرێت و هەر قەوارەیەك ژمارەیەكی تەواوی كورسی بەردەكەوێت. چەند كورسیەك دەمێنێتەوە ئەویش بەڕێگای زۆرترین پاشماوە دابەش دەكرێت.
لە ساڵی 2014 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا كە ڕێگای (سانتلیگۆ) پیادە بكات بۆ دابەشكردنی كورسیەكان. دواتر گۆڕدرا بۆ سانتلیگۆی هەمواركراو (معدل). بەڵام لەهەرێمی كوردستان تا ئێستاش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كار بە (بەركەوتەی هەڵبژاردن) دەكرێت، كورسیە ماوەكانیش بەپێی زۆرترین پاشماوە دابەش دەكرێت.
مەبەست چییە لە سانتلیگۆ ؟
ڕێگای سانتلیگۆ لەساڵی 1910 لە وڵاتی سوید داهێنرا، مەبەست لێی كەمكردنەوەی ئەو كەموكورتیانە بوون كە لەچۆنیەتی دابەشكردنی كورسیەكاندا دروست دەبوو بەقازانجی قەوارە گەورەكان. بۆ یەكەمجاریش لەساڵی 1951 لە وڵاتی سوید و نەرویج پیادەكرا. كەتێیدا ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی هەر پارتێك دابەش دەكرێت بەسەر ژمارە تاكەكاندا (1، 3، 5 ، 7، 9، ....)، پاشان كورسیەكان دابەش دەكرێن بەسەر گەورەترین ژمارەكانی خشتەكەدا تا كۆتایی.
ڕیگای (سانتلیگۆ) دواتر هەمواركرایەوە و بە ساتلیگۆی هەمواركراو ناسرا، تێیدا ژمارە (1) گۆڕدرا بۆ ژمارەی (1.4) كە لەوڵاتانی نیوزلەندا و نەرویج و سوید و بۆسنە كاری پێدەكرێت.
لەعێراقدا سانتلیگۆی هەمواركراو گۆڕدرا بۆ (1.6) لەهەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا و لە ئێستاشدا بڕیاردراوە بۆ هەڵبژاردنی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەران (1.7) پیادە بكرێت وبەسانتلیگۆی عێراقی ناوەزەد كرا. پاش ئەو بڕیارەش زۆرێك لە سیاسیەكان و شارەزایانی بواری هەڵبژاردن لەمیدیاكانەوە ڕەخنەیان لەم بڕیارە گرت و بە ناڕەوا لەقەڵەمیاندا و بەجۆرێك لە دیكتاتۆریەت ناوزەدیان كرد، چونكە دابەشكردنی ژمارەی دەنگەكان بەسەر (1.7) زیانێكی گەورەیە بۆ ئەو قەوارانەی كە ئەگەری هەیە لەهەر بازنەیەكی هەڵبژاردندا تەنها یەك كورسی بەدەست بهێنن. ئەویش بە بچوككردنەوەی ژمارەكەیان و دروستبوونی مەترسی لەسەر كورسیەكەیان كە ئەگەری بەدەستهێنانی زۆر لاواز كردووە.
چۆنیەتی دابەشكردنی كورسیەكان بەڕێگای سانتلیگۆ؟
بۆ دابەشكردنی كورسیەكان بەپێی سانتلیگۆی عێراقی سەرەتا خشتەیەك دروست دەكرێت، لەستونی یەكەمدا ناوی قەوارە بەشداربووەكانی پرۆسەكە دەنوسرێت. لەستونی دووەم دەنگی بەدەستهاتووی هەر قەوارەیەك بەرانبەر ناوەكانیان دەنوسرێت. پاشان لە ستونەكانی تر بەڕیز دەنگەكان دابەشی ژمارە تاكەكان دەكرێت. ئەگەر سانتلیگۆی ئاسایی بێت ئەوا ژمارەی یەكەم (1) دەبێت، ئەگەر سانتلیگۆی هەمواركراوی نێودەوڵەتی بێت دابەشی (1.4) دەكرێت و بۆ سانتلیگۆی هەمواركراوی عێراقی لە 2018 ژمارەكە دابەشی (1.7) دەكرێت. دواتر لە ستونی یەكەمەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی كورسیەكان. یەكەم كورسی دەدرێتە گەورەترین ژمارە، دووەم كورسیش بۆ دووەم گەورەترین ژمارەی دابەشبوو لە خشتەكەدا، بەو شێوە كورسیەكان دەدرێتە ژمارە گەورەكان تا كۆتا كورسی.
بۆ زیاتر ڕونكردنەوەی ئەم بابەتە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵی 2014 بە نمونە وەردەگرین و بەپێی سانتلیگۆی هەمواركراو بۆ هەڵبژاردنی 2018 شیكاری دەكەین.
پارێزگای سلێمانی:
گۆڕان: كورسیەكان لەزنجیرەی (1، 3، 5، 8، 11، 15، 17).
یەكێتی: كورسیەكان لەزنجیرەی (2، 4، 6، 10، 13، 18).
پارتی: كورسیەكان لەزنجیرەی (7، 14).
یەكگرتوو: كورسیەكان لەزنجیرەی (9، 16).
كۆمەڵ: كورسیەكان لەزنجیرەی (12)
بەم پێیە گۆڕان (7) كورسی، یەكێتی (6) كورسی، پارتی (2) كورسی، یەكگرتوو (2) كورسی و كۆمەڵ (1) كورسی دەبەن.
ئەم خشتەیەی خوارەوە چۆنیەتی دابەشكردنی كورسیەكانی پارێزگای سلێمانی ڕوون دەكاتەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپارێزگای سلێمانی.
ئەگەر هەمان ئەو دەنگانەی پێشتر بە شێوازی (هیر) و زۆرترین پاشماوە دابەش بكەین، ئەوا ئەنجامەكان بەم شێوەیە دەبن:
كۆی گشتی دەنگدەران (893.226) دەنگدەر، دابەش بەسەر (18) كورسی ئەوا نرخی هەر كورسیەك دەكاتە (49.623).
ناكەوێت.

لە خشتەكەدا ڕونكراوەتەوە كە (3) كورسی بە زۆرترین ماوە دابەش دەكرێت و دەدرێتە (یەكێتی، پارتی، یەكگرتوو). لێرەدا دەبینین بەهەردوو ڕێگاكە هەمان ئەنجام دەست دەكەوێت بۆ ئەم حاڵەتە، بەڵام ئەگەر ژمارەی كورسیەكانی ئەم بازنەیە كەمتر یان زیاتر بوو چی ڕوو دەدات.
بۆ نموونە، بەڕێگای سانتلیگۆ جیاوازی نێوان كورسی (17 و 18) تەنها (3) دەنگە. واتە ئەگەر سلێمانی (17) كورسی بۆ تەرخان بكرایە ئەوا گۆڕان تەنها بە جیاوازی (3) دەنگ (3*13=39 دەنگی ڕاستەقینە) كورسیەكەی بەردەكەوت واتە (2) كورسی لە یەكێتی زیاتر دەبوو. ئەگەر (19) كورسیش بوایە، ئەوا كورسی نۆزدەهەم بۆ یەكێتی دەبوو. واتە گۆڕان و یەكێتی یەكسان دەبوون لە كورسیدا ئەگەرچی (53.534) دەنگ جیاوازیان هەیە.
لە حاڵەتی زۆرترین پاشماوە، ئەگەر (17) كورسی بۆ سلێمانی تەرخان بكرایە ئەوا دوو كورسی بە زۆرترین پاشماوەی دابەش دەكراو دەدرایە (پارتی و یەكێتی) و یەكگرتوو تەنها یەك كورسی دەبرد. ئەگەر نۆزدە كورسی بووایە ئەوا بە زۆرترین ماوە ئەدرایە كۆمەڵ یان قەوارەیەكی تر لە دەرەوەی پێنج حیزبەكە كە ژمارەی دەنگەكانی لە پاشماوەكەی كۆمەڵ زیاتر بێت كە (7.478). كەچی بە سانتلیگۆ هەرگیز ئەو قەوارە بچووكانە كورسیان بەر
پارێزگای هەولێر:
ئەم خشتەیەی خوارەوە چۆنیەتی دابەشكردنی كورسییەكانی پارێزگای هەولێر رووندەکاتەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
قەوارەكان بەم شێوەیە كورسیەكان وەردەگرن:
پارتی: كورسیەكان لەزنجیرەی (1، 2، 4، 7، 9، 12, 13)
یەكێتی: كورسیەكان لەزنجیرەی (3، 6، 11، 15)
گۆڕان: كورسیەكان لەزنجیرەی (5، 10)
كۆمەڵ: كورسیەكان لەزنجیرەی (8، 14)
واتە: پارتی (7) كورسی، یەكێتی (4) كورسی، گۆڕان (2) كورسی و كۆمەڵ (2) كورسی.
ئەگەر هەمان ئەو دەنگانەی پێشتر بە شێوازی زۆرترین پاشماوە دابەش بكەین، ئەوا ئەنجامەكان بەم شێوەیە دەبن:
كۆی گشتی دەنگدەران (728.537) دەنگدەر، دابەش بەسەر (15) كورسی ئەوا نرخی هەر كورسیەك دەكاتە (48.569).
لە خشتەكەدا دەردەكەوێت كە بە ڕێگای (هیر) زۆرترین پاشماوە تەنها (2) كورسی دەمێنێتەوە، دەدرێتە یەكێتی و كۆمەڵ كە زۆرترین پاشماوەیان هەیە. واتە بە هەردوو ڕێگاكە هەمان ئەنجامی دەبێت. بەڵام ئەگەر ژمارەی كورسیەكان (16) كورسی بوایە، بەڕێگای سانتلیگۆ ئەو كورسیە بۆ گۆڕان دەبوو، بەڕێگای زۆرترین پاشماوە بۆ یەكگرتوو دەبوو.
پارێزگای دهۆك:
قەوارەكان بەم شێوەیە كورسیەكان وەردەگرن:
پارتی: كورسیەكان لەزنجیرەی (1، 2، 3، 5، 6، 7، 8، 10)
یەكێتی: كورسیەكان لەزنجیرەی (11)
یەكگرتوو: كورسیەكان لەزنجیرەی (4، 9)
واتە: پارتی (8) كورسی، یەكگرتوو (2) كورسی و یەكێتی (1) كورسی.
ئەگەر هەمان ئەو دەنگانەی پێشتر بە شێوازی زۆرترین پاشماوە دابەش بكەین، ئەوا ئەنجامەكان بەم شێوەیە دەبن:
كۆی گشتی دەنگدەران (483.479) دەنگدەر، دابەش بەسەر (11) كورسی ئەوا نرخی هەر كورسیەك دەكاتە (43.953).
لە خشتەكەدا دەردەكەوێت كە بە ڕێگای (هیر) زۆرترین پاشماوە تەنها (3) كورسی دەمێنێتەوە ، دەدرێتە (یەكگرتوو، یەكێتی و كۆمەڵ) كە زۆرترین پاشماوەیان هەیە. واتە بە هەردوو ڕێگاكە هەمان ئەنجامی دەبێت. بەڵام ئەگەر كورسیەك كەمتر بێت، ئەوا بە ڕێگای سانتلیگۆ یەكێتی هیچ كورسیەك ناهێنێت، بەڕێگای زۆرترین پاشماوە یەكێتی كورسیەك دەبات و پارتی كورسیەك كەم دەكات. خۆ ئەگەر كورسیەك بۆ دهۆك زیاتر بكرایە، بەڕێگای سانتلیگۆ پارتی ئەو كورسیەی دەبرد. بەڵام بە زۆرترین پاشماوە گۆڕان دەیبرد.
لە كۆتاییدا:
لە عێراق و هەرێمی كوردستان هاوكێشەكانی داهاتوو ئاڵۆزتر دەبن بەهۆی دەركەوتنی چەندین قەوارەی نوێوە كە ركاربەرایەتی دەكەن بۆ بەدەستهێنی زۆرترین كوسی، ئەوەش وادەكان كە دەنگەكان زیاتر پەرت ببن و ئەگەری پاشماوەی دەنگەكان زیاتر بكات. پیادەكردنی (سانتلیگۆی عێراقی)ش لەم حاڵەتەدا مەترسییە بۆ ئەو قەوارانەی كەلەبازنەیەكی هەڵبژاردندا هەن و نزیكن لە بەدەستهێنانی تەنها یەك كورسی. دابەشكردنی ئەو دەنگانە بەپێی (نوێنەرایەتی رێژەیی) و (زۆرترین پاشماوە) بەقازانجی ئەو قەوارانەیەو مەترسی نەهێنانی كورسی كەمدەكاتەوە. بەڵام بە (سانتلیگۆ عێراقی) ژمارەكە زۆر بچووك دەبێتەوە و ناتوانێت كورسییەك بەدەستبهێنێت. لەلایەكی دیکەوە، ئەم حاڵەتە بە قازانجی قەوارەی مامناوەند و گەورەكان كۆتاییدێت، بەتایبەت ئەو قەوارانەی كە لە سەروی یەك كورسییەوە دەنگ دەهێنن. تەنها چەند مانگێكی كەم ماوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی گرنگی هەڵبژاردن لەعێراق و گۆڕینی هاوكێشەكان و دیاریكردنی سەنگ و قورسایی قەوارەكان، كە كاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ