بڕياره رۆژى 12ى ئه‌م مانگە و رۆژانى دوايى كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، له وڵاتى كوێت به‌ڕێوه‌بچێت، كه سه‌رنجى زۆرينه‌ى وڵاتان و ميديا جيهانى و عه‌ره‌بى و ناوخۆييه‌كانى به‌لاى خۆي‌دا راكێشاوه، سه‌دان كۆمپانيا و رێكخراوى بيانى و ده‌يان وڵات تێيدا به‌شدارى ده‌كه‌ن، كورد وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى سه‌ره‌كى عێراق، چ له چوارچێوه‌ى حكومه‌تى فيدراڵى و چ وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌شدارى ئه‌و كۆنگره‌يه ده‌كات، ئه‌گه‌رچى نوێنهرايهتييهكه له رووى ژماره‌وه له ئاستى هه‌رێمدا نييه، هاوكات هيچ به‌رپرسێكى به‌شداربووش ناتوانێت گه‌ره‌نتى بچووكترين ده‌ستكه‌وتى دارايى و ژێرخانی ئابوورى و ته‌نانه‌ت سياسیی و مرۆيش بۆ كورد باس بكات، بۆيه پرسيارى جه‌وهه‌رى ئه‌وه‌يه.. كورد له كوێى ئه‌و كۆنگره نێودهوڵهتييهدايه كه له كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌به‌سترێت؟
ئه‌گه‌رچى بڕياربوو ئه‌و كۆنگره‌يه له‌ژێر ناوى كۆنگره‌ى وڵاتانى كۆمهكبهخشى عێراق له هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه سياسييه‌ى كه لە نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا هاته‌ئاراوه، شوێنى به‌ستنى ئه‌و كۆنگره‌يان لە هه‌ولێرى پايته‌ختى گه‌شتيارى وڵاتانى عه‌ره‌بى گۆڕى، هه‌روه‌ك له‌به‌ر بارودۆخى ئه‌منى نا سه‌قامگيرى به‌غداش عێراق نه‌يتوانى خانهخوێيهتى ئه‌و كۆنگره گه‌وره و گرنگه بگرێته ئه‌ستۆ، دواجار له‌ناو ناڕهزايهتييهكى فراوانى هێزه شيعييه‌كانى عێراقدا، كوه‌يت ئه‌و كۆنگرهيهى گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام كۆنگره‌كه له كۆنگره‌ى كۆمهكبهخشهوه گۆڕدرا بۆ كۆنگره‌يه‌كى وه‌به‌رهێنان و شوێنى ئاڵوگۆڕى ئه‌زموونى وه‌به‌رهێنان و به‌ستنى گرێبه‌ستى وه‌به‌رهێنان.
كۆنگره‌كه به ئاماده‌بوونى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، زياتر له 140 كه‌سايه‌تى هه‌مه‌چه‌شنه‌ى بواره جۆراوجۆره‌كان ئه‌نجامده‌درێت، شانده‌كه‌ى عێراق، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌متر له 20 كه‌سى كوردى تێدايه، ئه‌وه‌ى له ژماره و قه‌باره‌ى كه‌سايه‌تييه كورده‌كانيش گرنگتره، ئه‌و پڕۆژانهيه كه بڕياره له كۆنگره‌كه‌دا بخرێته به‌رده‌ستى وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش و رێكخراوه بيانى و كۆمپانيا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى جيهان.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى نيشتمانى عێراق، 200 پڕۆژه‌ى هه‌مه جۆرى گرنگى بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى دياريكردووه، كه له‌و كۆنگره‌يه‌دا بيخاته بهرديدى و ته‌ماحى كۆمپانيا و وڵاتان، بۆئه‌وه‌ى سه‌رنجى ميوانه‌كانى بۆ رابكێشێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى به‌نده ئاگاداربم ئه‌و ده‌سته‌يه يه‌ك پڕۆژه‌ى بۆ هه‌رێم و پارێزگاكانى هه‌رێم له‌و پرۆژانه‌دا دانه‌ناوه، له‌وه‌ش گرنگتر پڕۆژه‌يه‌كى ئه‌وتۆ گرنگى بۆ كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان دياری نه‌كردووه.
به‌پێى لێدوانى هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و كوێت، له‌و كۆنگره‌يه‌دا زياتر له 1500 كۆمپانيا و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیى و چه‌ندين بانك و سندووقى دارايى نێودهوڵى و زياتر له 70 ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رتاسه‌رى جيهان خۆيان تۆماركردووه بۆ به‌شداريكردنى ئه‌و كۆنگره‌يه.
ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى له ده‌ست كورد ده‌رچوون له‌و كۆنگره‌يه‌دا، ئه‌وه بوو كه كوردى له خانهخوێيهكهوه كرده ميوان، خۆئه‌گه‌ر بته‌وێت باس له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌يت، له‌حاڵى به‌ستنى ئه‌و كۆنگره‌يه له هه‌ولێر، ئه‌وه به گوتار و دوان ناتوانێت، كه بچووكهكهيان كرانه‌وه‌ى ئاسمان و زه‌وى هه‌ولێر و هه‌رێم بوو به‌ڕووى هه‌زاران كه‌سايه‌تی و سه‌دان كۆمپانيا و ده‌يان حكومه‌ت و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى شڵه‌قاندنى بازاڕ و سێكته‌رى گه‌شتيار و دهرخستنهوهى ناوى هەولێر له ميديا جيهانييه‌كان، بێگومان ئه‌و كۆنگره‌يه هه‌ولێرى ده‌برده ئاستێك ئه‌گه‌ر له ئاستى داڤۆسدا نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بووه دووهمين شوێنى دنيا كه گه‌وره‌ترين شاندى ئابوورى و بازرگانى و سياسى و مرۆيى و وه‌به‌رهێنان له يه‌ك شوێن كۆبكاته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ