*سه‌نگه‌ر رەسوول
له‌ساڵی 1977ـه‌وه، وه‌ك نه‌ریتێك، كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پابەند کردووە؛ له‌ژێر رۆشنایی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ، ساڵانه ده‌بێت راپۆرت له‌سه‌ر دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی و مافی كاركردن و ژینگه‌ی كاری میدیایی و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ته‌كان له‌زیاتر له 200 وڵات و هه‌رێم پێشكێش بكات. له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌شدا كه به راپۆرتی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاتان ناسراوه (Country Reports on Human Rights Practices). له‌چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كه‌شدا، شه‌ن و كه‌وی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و پێوه‌ره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به كاری راپۆرته‌كه‌وه له‌سه‌ر عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كراوه.
له‌وانه‌یه بۆچوونی باوی زۆرینه ئه‌وه بێت، كه ئه‌م راپۆرته وه‌ك رۆتینێكی ساڵانه و بێ كاریگه‌ر و دووباره لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ر دوو ئاست كاریگه‌ریی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم دروست ده‌كات و ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ش 1: له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته‌كه ده‌رده‌خات وه‌ك باجێك كه ئایا مافی مرۆڤ تێیدا رێزلێگیراوه؟ ئازادییه‌كان فه‌رهه‌م كراون؟ هه‌موو تاكێك یه‌كسانه‌و دادگاكان سه‌روه‌رن؟ 2: له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیشدا، گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌وه‌ی كه ده‌ستنیشانی جۆری نه‌خۆشییه‌كانی حكومه‌ت و سیستمی بەڕێوه‌بردنه‌كانی كردووه له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی و پاراستنی شكۆ و سه‌ربه‌خۆیی تاك و سه‌روه‌ریی یاسا.
بازدان به‌سه‌ر تەوقه و پێكه‌نینی دیپلۆماسی
كاریگه‌ریی یه‌كه‌م و راسته‌وخۆی راپۆرتی پراكتیزه‌كانی مافی مرۆڤ، په‌یوه‌سته به دروستكردنی وێنه و پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو، كه تێیدا چۆنییه‌تی تێگه‌یشتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌وه‌ش زیاتر وڵاتانی جه‌مسه‌ری رۆژئاوا به‌گشتی له چوارچێوه‌ی زانیاری و روونكردنه‌وه‌كانی راپۆرته‌كه له‌و وڵاته یاخود له‌و هه‌رێمه ده‌ڕوانن. واتا ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و ئاسایشی و سێكته‌ری وزه ببێته هۆی كۆكردنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و دوولایه‌نه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی موجامه‌له‌ی دیپلۆماسی نێرده و به‌رپرسه باڵاكان، ئه‌وا تێڕوانینی راسته‌قینه، هێڵه گشتی و سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و راپۆرتانه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ری رۆژئاوا بدات و له‌سه‌ر هێڵی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی ئازادییه‌كان بمێنێته‌وه، ئه‌وا به‌جیدی وه‌رگرتنی خاڵ و روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌و راپۆرته‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش، له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دووباره جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌و راپۆرته به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تان و ناڕاسته‌وخۆ له كۆبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نه. بۆ نموونه: له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وەی ئه‌مریكا، یه‌كێك له‌خاڵه‌كان تایبه‌تبوو به جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای به‌ده‌ستهێنانی مافی زانیاریی ساڵی 2013ی هه‌رێمی کوردستان.
بۆیه خاڵه‌كانی ناو ئه‌و راپۆرته نه‌خشه رێگایه‌كی دروست و راسته‌قینه‌ن بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ وڵاتانی لیبراڵ و یاساسه‌روه‌رداو زیاتر و تیژتر بڕده‌كات له په‌یوه‌ندیی سیاسیی سه‌ركرده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدی و به‌ڵكو راستكردنه‌وه‌ی سیسته‌م له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌كه، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم یان ده‌وڵه‌ت پته‌وتر ده‌كات.
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كانی حكومڕانی
ئه‌گه‌ر له خاڵی دووه‌می وردببینه‌وه، ئه‌وا راپۆرته‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌رجیی حكومه‌ت و توانای زانكۆكانی هه‌رێم و هه‌وڵی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی تێدا خه‌رج كرابێت، راپۆرتێك به پوختی و پشتبه‌ست به زانیاری حكومی و ناحكومی وێنه‌ی گشتی كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی بۆ كێشاوین. ئه‌گه‌ر به‌هه‌وڵی ناوخۆیی و حكومه‌تیش له‌پشت ده‌زگاكان با، ده‌رچوواندنی راپۆرتێكی له‌م جۆره هه‌م كاتێكی درێژ و پاره‌ی زۆر و هه‌میش له‌ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونیدا زانیارییه‌كانی جێی متمانه نه‌ده‌بوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌نی سێیه‌مه‌وه ئاماده نه‌ده‌كرا، نه‌ده‌توانرا وه‌ك زانیاری و فاكتێكی بێ لایه‌ن مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك بكرێت.
بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ین، كه له راپۆرته‌كه‌ی مافی مرۆڤ له عێراق له چوارچێوه‌ی (7) سێكته‌ر وروژێنراوه، ده‌كرێت ببنه: 1: بنه‌مای كاری حكومه‌ت بۆ لابردن و چاكسازیكردن له‌گرفته‌كان. 2: كارنامه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ توێژینه‌وه. 3: مادده‌ی خامی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه و بنكۆڵكاری بۆ ده‌زگاكانی میدیایی، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌گه‌ر له‌به‌شی یه‌كه‌می راپۆرته‌كه ده‌ست پێبكه‌ین، كه تایبه‌ته به رێزگرتن له نه‌زاهه‌تی تاك، ئه‌وا له راپۆرته‌كه‌دا به چه‌ند خاڵێك چه‌ند كێشه‌یه‌كی جیدی په‌یوه‌ست به سیستمی گرتن و زیندانیكردن و كاری دادگاكان خستووەته‌ڕوو له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵ و هه‌رێمی کوردستاندا. به‌تایبه‌ت له پرسی گرتنی هاووڵاتیان به‌بێ هه‌بوونی فه‌رمانی دادوه‌ری. یاخود گرتن و هێشتنه‌وه‌ی زیندانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و دواخستنی دادگاییكردنیان و ده‌سگیركردنیان به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی یاسایی وتاوانی. كه ده‌كرێت ئه‌مه ببێته بنچینه‌یه‌ك بۆكارنامه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق و هه‌رێمی کوردستان، كه بۆچی پێشێلكردنی زه‌قی له‌مجۆره هه‌بێت؟

هه‌ر له‌وبه‌شه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر بۆشاییه‌كی یاسایی گه‌وره و كاریگه‌ر كه بۆشاییه یاساییه‌كه له سیستمی دادوه‌ریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، ئه‌ویش؛ پێناسه‌نه‌كردنی جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانه به روونی و كامه جۆر له لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستخستنی زانیاری رێگه‌پێدراوه؟ ئایا دادوه‌ره‌كان چۆن جیاكاری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی تۆمه‌تبار ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌كه چۆنه؟

هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ریتێكی دیكه، ئه‌ویش به فه‌رمانی سزادانی نوێ بۆ به‌ندكراوان بۆ نموونه دووباره حكومدانی گیراوانی بادینان.
یاسا وه‌ك چه‌كێك بۆ سنوورداركردنی میدیاكار و چالاكوانان
به‌شی دووه‌می راپۆرتی پراكتیزی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق، تایبه‌ته به رێزگرتن له ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان، زیاتر تیشك خراوه‌ته سه‌ر خاڵێك كه بووەته هۆی خراپ به‌كارهێنانی یاسا، یاخود به‌واتایه‌كی دیكه به‌كارهێنانی یاسا دژ به میدیاكار و چالاكڤانان، به‌تایبه‌ت له‌تۆمه‌تباركردنی ئه‌و چالاكوانانه به ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تی و لادان له‌دابونه‌ریتی گشتی. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی دیكه‌یه له‌دادپه‌روه‌ری سیستمی دادوه‌ری له عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا. راپۆرته‌كه له‌زاری رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی عیراقییه‌وه ده‌ڵێت: "تۆمه‌تبارانی چالاكڤانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ده‌گیرێن له‌سه‌ر پۆستی ساده و بچووك، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی تیرۆریست بن یاخود پاره‌ی گشتییان به‌فیرۆدابێت وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌كرێت".

هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ سزادانی تۆمه‌تبارانی بواری چالاكی مه‌ده‌نی، زیاتر یاسای سزادانی فیدراڵییه‌كان به‌كاردێنن، نه‌ك یاساكانی هه‌رێم كه زێده‌تر میدیاكار و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌پارێزێت".
ده‌كرێت ئه‌م خاڵه ببێته جێی مشتومڕی زیاتر به‌وه‌ی بۆچی یاسای باشتر و مه‌ده‌نیتر له فیدراڵ په‌یوه‌ست به تۆمه‌تبارانی میدیا و چالاكی مه‌ده‌نی لە هەرێمی کوردستان هەیە، كه‌چی په‌نا بۆ یاسا كۆنه‌كانی فیدراڵ ده‌برێـت؟ به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو یاسای ژماره‌ی 11ی ساڵی 2013 یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی نیگه‌رانی راپۆرته‌كه له‌بوونی بۆشایی یاسایی و ده‌ركردنی بڕیار بۆ سنوورداركردنی ئازادییە مه‌ده‌نییه‌كان، ده‌ركردنی دوو بڕیار باسکراوە، یه‌كه‌مییان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵ، تایبه‌ت به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان له‌هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك، كه دژ به داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و دووه‌مییان؛ بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانە بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تدان به ده‌زگاكانی میدیا و قورسكردنی رێككاره‌كان و زیادكردنی پاره‌ی مۆڵه‌ت (جێی ئاماژه‌یه له به‌یانی ژماره 1ی ساڵی 2024 له 28ی 1ی 2024 له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه). هه‌ردوو بڕیاره‌كه جێی نیگه‌رانی راپۆرته‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ست بۆ برینێكی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌بات، كه ئه‌ویش نه‌بوونی هیچ رێكخستنێكه بۆ چۆنییه‌تی چوونه ژووره‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ ناو ئه‌كاونت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییان، به‌بێ هه‌بوونی هیچ رێگه‌پێدانێكی یاسایی. له‌وه‌ش خراپتر، خاوكردنه‌وه و هاككردن و ریپۆرت لێدان له‌و پێگه و سه‌رچاوه میدیایانه‌ی پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا كه دژ به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانن.
قورستركردنی كاری رێكخراوه ناحكومییه‌كان
خاڵێكی دیكه كه بووەته جێی سه‌رنج و تێڕامانی راپۆرته‌كه‌ی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌ویش دروستكردنی له‌مپه‌ر و به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م كاری رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی فیدراڵی و هه‌رێمی کوردستاندا. له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "رێكخراو هه‌یه بۆ پێدانی مۆڵه‌ت و په‌سندكردنی ناوه‌كه‌ی 6 مانگی خایاندووه له به‌غدا".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده له ئابی 2023 حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: گۆڕانكاری له‌پرۆسه‌ی دروستكردنی رێكخراوی ناحكومی و مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه‌دا كردووه، به‌ڵام هیچ پێشكه‌وتنێكی پێویست به‌دی نه‌كراوه له‌وباره‌یه‌وه". بۆیه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌جیدی له‌وباره‌یه‌وه بێته سه‌رهێڵ و له‌وە بكۆڵێته‌وه، كه بۆچی ئه‌و گله‌یی و ره‌خنانه دروست بوون؟ چاوه‌ڕوان ده‌كرا میدیاكانیش راپۆرت و بابه‌تی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بوروژێنن.
ئه‌فریقاییه‌كانی به‌سڕە و فێربوون له په‌نابه‌ران
له‌به‌شی حه‌وته‌می راپۆرته‌كه‌ی مافی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند بابەتێكی سه‌رنجڕاكێش باسكراوه، كه بابه‌ته‌كه نه‌بووەته رۆژه‌ڤ و پلانی حكومه‌ت و میدیا و رێكخراوه ناحكومییه‌كان به وردی. یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته به‌و ئه‌فریقییانه‌ی كاتی خۆی كۆچییان بۆ عێراق كردووه‌و لێی نیشته‌جێبوون. راپۆرته‌كه ژماره‌یان به 1 ملیۆن و نیو مه‌زنده ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته روو، كه جیاكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت به به‌راورد به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌م باسه له‌میدیای كوردیش گرنگی و بایه‌خی پێنه‌دراوه. ده‌كرێت كاری زیاترییان له‌سه‌ر بكرێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نادادییانه‌ی كه به‌رامبه‌رییان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بابه‌تێكی دیكه كه بۆته جێی تێرامان، ئه‌ویش نه‌بوونی كارئاسانییه بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، بۆ نموونه: كێشه‌ی گه‌وره‌یان له گه‌یشتن به‌زۆرینه‌ی باڵه‌خانه و شوێنه‌كان هه‌یه‌و ئه‌م خاڵه‌ش پێویستی به‌كاری زیاتری حكومه‌ت و گوشاری رێكخراوه ناحكومییه‌كان و میدیاكانه.
هه‌روه‌ك خاڵێكی دیكه په‌یوه‌سته به رێگه‌پێدانی كاركردن به په‌نابه‌ران، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له سووریا هاتوون. به‌پێی راپۆرته‌كه له‌عێراقدا مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ‌نادرێت و له‌كاتێكدا 99%ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه مافی كاركردنییان له هه‌رێمی کوردستان پێدراوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م خاڵه پۆزه‌تیڤ ده‌شكێته‌وه به‌لای هه‌رێمی کوردستاندا، به‌ڵام جێی سه‌رنجه كه ئه‌و بابه‌ته نه‌بووەته باسی میدیاكاران و لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌یه‌ك بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی رێژه‌ی بێكاری له‌ناو گه‌نجانی دانیشتووی هه‌رێمی کوردستان به‌رزه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا په‌نابه‌ران كارییان ده‌ستده‌كه‌وێت؟ ئه‌مه به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپی ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه له‌زۆربه‌ی بارودۆخه‌كاندا توانا و لێهاتوویی په‌نابه‌ران له‌كاری ته‌كنیكی به‌رزتره و باشتره. بۆیه ده‌كرێت ئه‌زموونی په‌نابه‌ران له رووی ته‌كنیكی و به‌هره‌كانیان له‌بازاڕی كاردا دۆكیومێنت بكرێن و وابكرێت گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستانش سوودمه‌ندبن له‌و به‌هره و توانایانه‌ی كه ئه‌وان له وڵاتانی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویانه.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، زیاتر تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند پرس و بابه‌تێك، كه پێویستییان به ئاوڕلێدانه‌وه‌ی جیدی و خێرا هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی پسپۆڕی هه‌رداموده‌زگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتن و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگییانه دروست بكات و بریاری له‌باره‌وه بدات. هه‌روه‌ك له‌سه‌ر رێكخراوه ناحكومییه‌كانیش پێویست ده‌كات، له‌كارنامه‌ی خۆیاندا چه‌ند خاڵێك هه‌ڵبژێرن بۆ كار له‌سه‌ر كردن و پێشکێشكردنی نه‌خشه‌ڕێگا و راوێژی پێویست بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. هه‌رچی په‌یوه‌ستیشه به ده‌زگاكانی میدیا ده‌توانن چه‌ندین چیرۆكی كاریگه‌ر و راپۆرتی بنكۆڵكاری له‌و راپۆرته‌وه هه‌ڵێنجن و گوشار دروست بكه‌ن بۆ گۆڕانكاری.
هه‌روه‌ها پێشنیازیش بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه، كه له‌راپۆرتی ساڵی داهاتوویاندا، هاوشێوه‌ی هۆنگ كۆنگ و تبت و ماكوا كه له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتی ده‌وڵه‌تی چین به‌جیا به‌شییان بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌وا هی هه‌رێمی كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌شێكی جیاوازی هه‌بێت.
بۆیه له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: راستكردنه‌وه و رۆیشتن له‌گه‌ڵ هێڵه ستراتیژی و گشتییه‌كانی راپۆرتی پراكتیزه‌كردنی مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌كێكی به‌هێزتر ده‌بێت به‌ده‌ست كورده‌وه له‌هێڵی دژه‌فڕینی ساڵی 1991 بۆ پاراستنیان له‌هێرشی سوپای سه‌ددام و سیستمی پاتریۆتی دژه‌مووشه‌ك كه ئێستا داواده‌كرێت.
*
- ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان/ زانكۆی شیفێڵد، وڵاتی به‌ریتانیا
- 2018- 2019 وانه‌كانی (حوكمڕانی باش و مافی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دیموكراسی) له زانكۆی كاسۆلیك له هه‌ولێر به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گوتووەته‌وه.
- 2018 نوێنه‌ری عێراق بووه هاوشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 26 ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی حیهان بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.
- له 2005ـه‌وه، نووسه‌ر و توێژه‌ری سه‌ربه‌خۆیه و بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای جیاوازی میدیا ده‌نووسێت.
- له ساڵی 2007 تاوه‌كو ئێستا وه‌كو راوێژکاری سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان كار ده‌كات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ