ئێس ئێس (SS: Schutztaffel) واتە سەرایای پاسداران، رێكخراوی پارامیلیتەری پارتی نازیی ئەڵمانیا بوو كە لەسەر "پاكیی نەژادی"، ئانتیسیمیتیزم (دژایەتیی نەژادی جوو) و وەلائی رەها بۆ ئادۆڵف هیتلەر و ئینتیمای نیشتمانی بۆ ئەڵمانیا دامەزرابوو. ئایدیۆلۆژیی ئێس.ئێس لەسەر بنەمای جەنگ بوو لە دژی دەوڵەتە دوژمنەكان، تێكەڵاویی نەژادی، جوو، كاتۆلیسیزم، فریماسۆنی، كۆمۆنیزم، كۆمار، تێكچوونی ئەخلاقی، كاپیتالیستەكان و ئەوانی دیكە. فەرماندەی SS، هاینریش هیملەر سەربازانی SSی وەكوو جەنگاوەرانی "ئایدیۆلۆژیك" پێناسە دەكرد. بەشێكی تر لە SS كە لە ساڵی 1938 دامەزرا، سەربازی جووتیار یان سەربازی گەل (Wehrbauer) بوو. جگە لە هێزی سەربازیی SS، واتە Waffen-SS شەڕێكی قورسیان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەكرد، یەكینەكانی ئاسایشی ئەم هێزە واتە Sicherheitsdienst تاوانكارە سەرەكییەكانی هۆلۆكۆست و جینۆسایدی جوو بوون.
سوپایەكی ئایدیۆلۆژیك، لە ئێرانەوە بۆ عێراق
هاوشێوەی سوپای ئایدیۆلۆژیكی ئەڵمانیا كە فەرمانی لە سوپای گشتیی ئەڵمانیا Wehrmacht وەرنەدەگرت، لە ئێرانیش هەر لە سەرەتای شۆڕشەكەدا سوپایەكی ئایدیۆلۆژیك، لە دەرەوەی بازنەی ئەرتەشی ئێران بەناوی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دامەزرا. سەرنجڕاكێشە كە هەم SS و هەمیش سوپای پاسداران ناوی پاسدار (پاسەوان)یان پێوەیە، چونكە هەردووكیان پاسی ئایدیۆلۆژییەك دەكەن. هەروەكوو SS كە سەربازی گەل (Wehrbauer) ی هەبوو، سوپای پاسدارانیش بەسیجی هەیە و هەر بەشێوەی SS كە گێشتاپۆ Gestapo ی هەبوو، سوپای پاسداران دەزگای ئەمنیەتی خۆی هەیە كە سەر بە وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران نییە، هەرچەندە ئەم وەزارەتەش لەژێر سێبەری سوپای پاسداراندا كار دەكات.
سوپای پاسداران جگە لە پاراستنی بەهاگەلی ئایدیۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەكوو SS رەسالەتی بڵاوكردنەوەی ئەو ئایدیۆلۆژییەی بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان هەڵگرتووە. هەم SS و هەمیش سوپای پاسداران باوەڕیان بە باڵادەستیی ئایدیۆلۆژییان هەیە. SS لە دەرەوەی ئەڵمانیاش چەندین بەتالیۆن و لیوای لە نەتەوەكانی تر دامەزراند، لەوانە كەتیبەی SSی هەنگاری، پۆڵۆنی، رووسی، چیكی و تەنانەت كەتیبەی ئازەربایجانیان هەبوو كە لە ئاراستەی ئایدیۆلۆژیی SS دا شەڕی بە وەكالەتیان دەكرد. كەتیبەی ئازەریی SS یەكێك لە هێزە سەرەكییەكانی سەركوتكردنی سەرهەڵدانی وارشۆ بوو لە پۆڵۆنیا.
سوپای پاسدارانیش لە دەرەوەی ئێران، لە لوبنانەوە بگرە تا یەمەن چەندین هێزی بەپێی ئایدیۆلۆژیی ئیسلامی شیعە دامەزراندووە. لە میانەی شەڕی ئێران و عێراقدا سوپای پاسداران، سوپای بەدری دامەزراند كە زۆربەی سەربازانی، ئەسیرانی پێشووی سوپای عێراق بوون.
سەرنجڕاكێش ئەوەیە كە سەربازانی SSی بیانی لە ئازەری و پۆڵۆنی و رووس زۆربەیان بە ئەسیری كەوتبوونە دەست ئەڵمانەكان. پاش نەمانی سەدام لەسەر حوكم، گۆڕەپانێكی ئاوەڵا بۆ بزاڤی سوپای بەدر و چەندین سوپای تری شیعە لە عێراق رەخسا.
جگە لە سوپای بەدر، ئێران یارمەتیی دامەزرانی (جیش المهدی) دا كە لە ساڵی 2008دا ناوی بۆ (سرایا السلام) گۆڕدرا. سوپای پاسداران دیسان هاوكاریی دامەزرانی (عصائب اهل الحق)ی بە فەرماندەیی قەیس خەزعەلی كرد. ساڵی 2007 سوپای پاسدارانی ئێران كەتایبی حیزبوڵڵای دامەزراند كە بەر لە هەموو شتێك لەدژی هێزە هاوپەیمانەكان شەڕیان كرد. پاش 2013 سوپای پاسدارانی ئێران چەندین گرووپی پارامیلیتەری وەكوو كەتائبی ئیمام عەلی، كەتائبی سەید شوهەدا، كەتائبی ئیمامی غائب و فەزڵ ئەلعەباسی دامەزراندووە. ئەم هێزانە و چەندین هێزی دیكە هەموویان لە ژێر سەیوانی حەشدی شەعبیدا كۆكرانەوە و تەنانەت ئەو گرووپانەی شیعەش نەبوون، كرانە ئەندام، وەكوو كەتیبەی (روح اللە عیسی ابن مریم) و كەتیبەی بابلیون كە كریستیانن و كەتایب ئێزیدخان و كەتایب لالش كە ئێزدین. دامەزرانی ئەم بەتالیۆن و كەتیبانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، كەتیبە نائەڵمانییەكانی SS دێنێتەوە بیر كە تەنانەت لەگەڵ ئایدیۆلۆژیی پاك و خاوێنیی نەژادی SS دا ناكۆك بوون.
كورد و سوپای ئایدیۆلۆژیكی عێراق
راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە یەكێك لە دژبەرانی سەرسەختی گشتپرسیی باشووری كوردستان، ئێران و سوپای پاسدارەكەی بوو. سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین رێگە هەوڵی داوە هەڵمەتی گشتپرسی پەكبخات و بە رووداوەكانی كەركووك ئەم هەوڵانە گەیشتنە قۆناغێكی مەترسیدار لەسەر باشووری كوردستان. عەسایبی ئەهلی حەق یەكێك لە میلیشیا چالاكەكانی سەر بە حەشد بوو بۆ داگیركردنی كەركووك و ناوچە دابڕاوەكان.
سەرەڕای وەلائی جیاوازی ناو حەشدی شەعبی، حكومەتی ناوەندیی عێراق ئەو توانایەی نییە ئیرادەی خۆی بەسەر حەشددا بسەپێنێ، كە تا ئێستا سەلماندوویانە بەپێی بنەما ئایدیۆلۆژییەكان ئینتیمایان زیاتر بۆ تارانە و لەو رووەشەوە ئیتاعەتی فەرمانەكانی تاران دەكەن. هەوڵی بەغدا بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی بخاتە بن سەیوانی حكومەتی ناوەندی لەوە ناچێت سەركەوتوو بێت، بەپێچەوانەوە هێزە چەكدارەكانی عێراق بەگشتی دەكەونە ژێر سێبەری ئایدیۆلۆژیكی حەشد و سوپای پاسدارانی ئێران. لە ئایدیۆلۆژیی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبیدا هیچ جێگەیەك بۆ دەربڕینی شوناسی ئەتنیكی و دەستەبەركردنی سەروەری بۆ گرووپە ئەتنییەكان نییە.
زوو یان درەنگ كوردستان رووبەڕووی شەڕێكی ئایدیۆلۆژیك لەگەڵ وەكیلی سوپای پاسداران واتە حەشدی شەعبی لە قاڵبی مەنزوومەی سەربازیی عێراقدا دەبێتەوە كە كیانی كوردی لە باشوور وەكوو ئیسرائیلی دووەم پێناسە دەكات. كێشەی كورد لەگەڵ بەغدا تەنیا لەسەر خاك نابێت، كێشەكە سنوورەكانی باوەڕی ئاینی و ئایدیۆلۆژیك تێپەڕ دەكات. لایەنی كوردی چەندە ئامادەیە بۆ ئەم شەڕە، لە ئایندەدا دەردەكەوێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ