(یاسای سروشتی) لە دەروازەیەكی تەنگەوە

23-05-2018
سیروان عەباس
نیشانەکردن دڵشاد حامید دەروێش
A+ A-

رووداو - هەولێر

(یاسای سروشتی لە دەروازەیەكی تەنگەوە) ناوی كتێبێكی نوێی دڵشاد حامید دەروێشە.

دڵشاد لەبارەی كتێبەكەی بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی راگەیاند، كتێبی (یاسای سروشتی لە دەروازەیەكی تەنگەوە)، ناوەڕۆكێكی فەلسەفی و یاسایی هەیە.

كتێبەكە بە سپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی چاپ و بڵاودەكرێتەوە.

دەروێش، لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەوە گوتی: "كتێبەكە دەرگیربوونە لەتەك پرسێكدا كە بە درێژایی مێژووی هزر و فەلسەفە بە چڕی قسە و باسی لەمەڕ كراوە، ئەویش پرسی بوونی كۆمەڵێك پڕەنسیپ و بنەواشەی سەرمەدی و بابەتی و ئەقڵییە كە بەنێو سەردەمەكاندا تێدەپەڕن بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕان و هەموارێك بەسەر جەوهەر و چییەتیاندا بێت".

گوتیشی، بەكورتی كتێبەكە كردنەوەی پەنجەرەیەكە بۆ خوێنەری كورد، بەسەر ئەوەی لە فەلسەفە و یاسادا پێیدەگوترێت تیۆری یاسای سروشتی.

دڵشاد حامید دەروێش، وەك نووسەرێك لە بوارەكانی هزر و یاسادا دەنووسێت، ماستەری لە یاسای گشتیدا هەیە و مامۆستایە لە بەشی یاسای زانكۆی هەڵەبجە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە