کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاكۆ محەممەد

ئاكۆ محەممەد

بیروڕا

چاكەی بەغدا لە رەمەزان دا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاکۆ محەممەد
ئاکۆ محەممەد

26-04-2020

بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو

بابەتی پەیوەندیدار

کاتێک بەغدا نیوەی دەستوور جێبەجێ دەکات، کوردستان باجەکەی دەدات
بیروڕا27-11-2026

کاتێک بەغدا نیوەی دەستوور جێبەجێ دەکات، کوردستان باجەکەی دەدات

خالید ساڵح
خالید ساڵح
هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان
بیروڕا26-11-2026

هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد
پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟
بیروڕا26-11-2026

پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟

شێرکۆ میروەیس
شێرکۆ میروەیس
خەڵكی كوردستان لەنێو پەتای كۆڤید 19 و مانگی رەمەزان دا، بەسەر پەتایەكی بەغدادا كەوت، ئەویش پەتای جیاكارییە. بڕینی ئەو نیوە بودجەیەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە هیچ بنەمایەكی ئەخلاقی و ئایینی لەو كاتەدا قبوڵی ناكات، تەنیا لە لۆژیكی ناحەزیدا جێگەی دەبێتەوە.
 
د.عادل عەبدولمەهدی لە سەرەتای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیراندا چەند جارێك لە چەند بۆنەیەكی جیاوازدا دووبارەی كردووەتەوە، كە جارێكی دیكە لەكاتی دەسەڵاتی ئەودا دەست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابرێت. 

لەڕاستیشدا عادل عەبدولمەهدی یەكێك لە دوایین ئەو سیاسەتڤانە دانسقانەی ئێستای عێراقە كە گەلی كوردستان متمانەی پێ مابێت. لەبەرئەوە تائێستاش خەڵكی كوردستان باوەڕی نەكردووە كە عادل عەبدولمەهدی ئەو بەشە مووچەیەی بڕیبێت. هەرچەندە هەندێک شرۆڤە دەكرێن كە لەبەرئەوەی كورد پشتیوانی لە بەربژێركردنی مستەفا كازمی كرد، ئەویش لە كورد تووڕەبووە.
 
ئەوەی لە یاسای بودجەی 2019دا نووسراوە چەند جارێك لەلایەن وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری دارایی د.فوئاد حوسێنەوە لەسەر تەلەڤزیۆنە عێراقییەكان دووبارە كراوەتەوە، كە هەرێمی كوردستان ئەگەر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت نەداتە بەغدا ئەوا نیوەی ئەوەی دیاریكراوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت. 

هەرواكراوە كە 453ملیار دینار (380 ملیۆن دۆلار) بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە. لەكاتێكدا بەپێی ئامارەكانی حكومەتی عێراق، داهاتی نەوتی فرۆشراو لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەساڵی رابردوودا بایی 78 ملیار و 530 ملیۆن دۆلاربووە، كە بەشێوەیەكی گشتی مانگانە بایی 6 ملیار و 544 ملیۆن دۆلاربووە.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجیشە بەشێكی ئەو پارەیەی كە بەغدا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناردووە، جارێكی دیكە چووەتەوە بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدا. چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا لە پارێزگای كەركووك مووچەی 7600 مامۆستا و 1405 فەرمانبەر و خەرجییەكانی 535 قوتابخانە و 32 باخچەی ساوایان دەدات. لە مەخموور مووچەی 1772 مامۆستا و فەرمانبەر و خەرجی 69 قوتابخانە، لە خانەقین مووچەی 3850 مامۆستا و فەرمانبەر و خەرجی سێ پەیمانگە و 32 قوتابخانەی كوردی.

لەبەرئەوەی حكومەتی فیدرالیی عێراق لە دوای رووخاندنی رژێمی سەددامەوە ئامادە نییە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كورد بدات كە منداڵی كورد فێری خوێندەواری و زانست دەكەن بە زمانی كوردی، هەرچەندە لە دەستووری عێراقیشدا رستەیەكی بریقەدار هەیە كە دەڵێ عەرەبی و كوردی دوو زمانی فەرمیی عێراقن. وێڕای ژمارەیەك فەرمانبەری دیكە لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانی دیكە.
 
گەلی كوردستان، هیچ گۆڕانكارییەك لە بیركردنەوەی بەغدا دا نابینێت. چونكە ئەوانەی لەبەغدا دەسەڵات بەڕێوەدەبەن، یاخود شەوانە قسە بۆ خەڵكی عێراق دەكەن لەسەر تەلەڤزیۆنەكان، هەمیشە بە لۆژیكی "ئێمە" و "ئەوان" قسە دەكەن، كە ئەوەش هیچ رێگەیەك بۆ پێكەوەژیانێكی نیشتمانیانە ناهێڵێتەوە لە هۆش و كرداردا. هەر لەبەر ئەو لۆژیكە بوو، زمانناسی كورد تۆفیق وەهبی، كە بانگەوازی بایكۆتی شێخ مەحموودی رەچاو نەكرد و لەسەرەتای دامەزراندنی حكومەتی عێراق بۆ ماوەی هەشت ساڵ بە پلەی وەزیری لە حكومەتی عێراقدا بوو، لە كۆتاییدا ئەوكاتەی بارگەی ژیانی گواستەوە بۆ بەریتانیا گوتی: هەرشتێك عێراقی پێوەبێت، خێری بۆ كورد پێوەنییە.
 
ئەگەر ئەو لۆژیكە هەروا بەردەوامبێت لە مامەڵەكردن، هەقە حكومەتی عێراق داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان بكات كوردستان لە عێراق جیابكاتەوە. یانیش دەبێ بە چاوی فەرمانبەرێكی بەسرا تەماشای فەرمانبەرێكی سلێمانی بكات، وەك پزیشكێكی نەجەف تەماشای پزیشكێكی هەولێر بكات. چونكە لۆژێكی "ئێمە" و "ئەوان" پێویستی بە دوو دەوڵەتییە، ئەگەرنا دەبێ لۆژیكەكە جیاوازبێت و لەو رەمەزان و سەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنایەدا ویژدانی نەبڕینی قوتی خەڵك كاربكات.

بابەتی پەیوەندیدار

کاتێک بەغدا نیوەی دەستوور جێبەجێ دەکات، کوردستان باجەکەی دەدات
بیروڕا27-11-2026

کاتێک بەغدا نیوەی دەستوور جێبەجێ دەکات، کوردستان باجەکەی دەدات

خالید ساڵح
خالید ساڵح
هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان
بیروڕا26-11-2026

هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد
پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟
بیروڕا26-11-2026

پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟

شێرکۆ میروەیس
شێرکۆ میروەیس
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە