کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تامان شاكر

تامان شاكر

opinion

قەڵەمی ژن خوێڕی نییە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
تامان شاکر
تامان شاکر

31-10-2013

بابەتی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە ئارامی و پێداگرییەکی زۆرەوە بەرەوپێش دەبەین
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە ئارامی و پێداگرییەکی زۆرەوە بەرەوپێش دەبەین

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر
زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر
من دەمێكە گوتوومە میدیای كوردی دوای عەقڵی كۆمەڵگە كەوتووە، نەك كۆمەڵگە دوای عەقڵی میدیای كوردی كەوتبێ، لەبەرئەوەشە كە میدیا نەیتوانیوە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە كۆمەڵگەدا دروست بكات، ئەو عەقڵەی بەرنامە بە دەزگاكانی راگەیاندن دەوەستێنێ و رێگر دەبێت لەبەردەم پەخشكردنی دراما و چاپ و بڵاوكردنەوەی هەندێك كتێب، هەمان ئەو عەقڵەیە كە میدیای كوردی بەڕێوە دەبات. بەڕێوەبەرانی دەزگاكانی راگەیاندن بە هەمان سیستەم و پەروەردە و عەقڵی ئەم كۆمەڵگەیە گۆشكراون بۆیە ناتوانن لە دەرەوەی ئەم سیستەمە داهێنانێكی نوێ بكەن. زۆرینەی دەزگاكانی راگەیاندن لەلایەن پیاوانەوە پاوانكراون، بۆیە قەڵەم و هزری ژن لەم دەزگایانەدا سەنگی نییە و بایەخی پێنادرێ.

ستافی كارای زۆربەی دەزگاكان جوملەیەك پیاون بەبێ ژن. پارەی نووسینی پیاوێك دوو هێندەی ئەو پارەیەیە كە بۆ ژنێك دانراوە، با پیاوەكە باری ئابووری زۆر باشیش بێت، چونكە دەزگا رۆشنبیری و راگەیاندنەكان پیاوانەن و پێیانوایە كەلامی پیاو پیرۆزە و موهیمترە لە هی ژن. ئەو سیستەمەی كاری پێدەكرێ پێشێلكردنی مافی ژنانی نووسەرە، جیاوازی دەكرێ لە بەخشینی  پارە و لە شێوازی دانانی وتارەكان، ئەوەش رێز نەگرتنە لە گوتاری ژن. هەندێك لە سەرنووسەرەكان بەپێی شەریعەتی ئیسلامی پارە بە نووسەر و گۆشەنووسەكان دەدەن، پیاوان دوو بەش و ژنان بەشێك، بەبێ ئەوەی رەچاوی باری ئابووری و كۆمەڵایەتی ژنان بكەن. ژن كاتێك وتارێك دەنووسێت رەنگە رووبەڕووی رەخنە و جنێو و سووكایەتی خوێنەرانی ئەم سایتە ببێتەوە، رەنگە لە شوێنی دیكەش كێشەی بۆ دروست ببێت، كەچی دەزگاكان رێز لەوە ناگرن. داخی گەورە ئەوەیە ئەم دەزگایانە دەیانەوێ كۆمەڵگە بگۆڕن! ئای لەم گۆڕانە. هەندێكیان وتاری ژنان بڵاودەكەنەوە تەنها بۆ ئەوەی رۆژنامەكەیان رۆژنامەیەكی زكوری نەبێت و لە گۆشەیەكدا وێنەی ژنێك هەبێت، نەوەك بیانییەك رۆژنامە یان سایتەكە ببینێ و رەخنەیان لێبگرێت. دەگمەنن ئەو خاوەن دەزگاو سەرنووسەرانەی رێز لە قەڵەم و هزری ژن دەگرن.

بابەتەكانی ژنان زیاتر بابەتی كۆمەڵایەتین و باس لە دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و گرفتەكانی تاك لە كۆمەڵگە داخراوەكان دەكەن نەك بابەتی سیاسی، هەندێك سەرنووسەر حەزناكەن ژنانی نووسەر خۆیان لەقەرەی بابەتی سیاسی و لێكۆڵینەوەی فیكری بدەن. ئەو خاوەن دەزگایانە بیریان چووە ئەوە كۆمەڵگەیە سیاسەت بەرهەمدێنی نەك بە پێچەوانەوە. شاعیران و نووسەرانی ژن باس لە واقیعی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردی دەكەن، دوای ئەوەی شارەزای عەقڵی پیاوسالاری كۆمەڵگە بوون، ئەوە ژنە دەتوانێ باس لە عەقڵ و بیركردنەوەی پیاو بكات، وێنەیەكی راستەقینەی كۆمەڵگە بگوازێتەوە، باس لە تێڕوانینی پیاو بكات بۆ ژن، ئەو پیاوەی كە هەموو جۆرە زوڵمێك مومارەسە دەكات بەرامبەر بە مێیینەی ناو خێزان و كۆمەڵگە. ژنان لەڕێی نووسینەوە هەستی خۆیان دەردەبڕن و هەستی پیاوانیش بەرامبەر خۆیان دەنووسنەوە. نووسینی ژن خەمی كۆمەڵگەیە و ئازارێكی قووڵی ناخی ئەوانەیە كە ناتوانن خۆیان بنووسنەوە، تەنها بۆ پڕكردنەوەی گۆشەی رۆژنامە نییە.

گەرەترین ترسی كۆمەڵگەی باوكسالاری ئەوەیە كە ژن بتوانێ بوونی خۆی بسەلمێنێ لە بوارەكانی زانست و تەكنەلۆژیاو كاری فیكری و لێكۆڵینەوەی زانستی و سیاسیدا، پیاوەكان زۆر دەترسن ژنان تام و چێژی سەركەوتن بكەن و ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە لەبەرئەوەی كەس نامێنێ برنج و فاسۆلیا لێبنێ و منداڵ پەروەردە بكات و ماڵ پاكبكاتەوە. فكر لەم وڵاتە مردووە، چونكە ژنان بەشداری جددییان پێناكرێت و بەشداركردنیان لەناو دەزگاكانی راگەیاندن وەك كۆتای پەرلەمانە.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە ئارامی و پێداگرییەکی زۆرەوە بەرەوپێش دەبەین
تورکیا23-11-2026

ئەردۆغان: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر بە ئارامی و پێداگرییەکی زۆرەوە بەرەوپێش دەبەین

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر
زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە