دڵشاد محەممەد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت

01-01-2018
رووداو @Rudawkurdish
یەکەمجارە لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی گرنگ و فراوان لەبارەی میوزیکی کوردی پێشکەش دەکرێت
یەکەمجارە لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی گرنگ و فراوان لەبارەی میوزیکی کوردی پێشکەش دەکرێت
نیشانەکردن دڵشاد محەممەد سەعید میوزیکی کوردی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لە زانکۆیەکی بەناوبانگی ئەوروپا بڕوانامەی دکتۆرا لەبارەی میوزیکی کوردی- کرمانجی و ریتم و ستایلی ئەم میوزیکە و جیاوازی لەگەڵ میوزیکی جیهانی بەدەستهێنا.


ئەو دوای ئامادەکردنی هەردوو سروودی بۆ پێشمەرگە و شنگال، بە ستایلێکی نوێ و بەهاوکاری ئۆرکێسترایەکی گەورەی جیهانی و بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو توانی زیاتر بچێتە نێو گوێی بینەر و بیسەری کوردی.

دڵشاد محەممەد سەعید، لەبارەی تێکەڵکردنی میوزیکی رەسەنی کوردی و جیهانی دەڵێت "لە خوێن و ستایلی خۆمدا میوزیکی رەسەنی کوردی و لەئەنجامیشدا ستایلێکی تایبەت بە خۆمم دروستکردووە".

ئەمە یەکەمجارە لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی گرنگ و فراوان لەبارەی میوزیکی کوردی لە زانکۆیەکی ئەوروپی بەو شێوەیە پێشکەشدەکرێت.

لە نامەی دکتۆراکەیدا هونەرمەند دڵشاد محەممەد سەعید، چەند راستییەکی لەبارەی میوزیکی کوردی پێشکەشکردوون، کە پێشتر باسنەکراون.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە بەشی زۆری میوزیکی کوردی- کرمانجی بە رەنگ و تایبەتمەندییەکانی خۆی جیاوازە لە میوزیکی گەلانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی قەفقازیا.

کەمترین هاوبەشی لەگەڵ میوزیکی زاراوەکانی دیکەی کوردی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە