ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب دابەشناکرێت

12-12-2018
رووداو @Rudawkurdish
 شەش ئەندامی ئەکادیمای شاهانەی سوێد دەستیان لەکارکێشایەوە
شەش ئەندامی ئەکادیمای شاهانەی سوێد دەستیان لەکارکێشایەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بە یەکێک لە کۆنترین و جێمتمانەترین خەڵاتە جیهانییەکان دادەنرێت؛ لە ساڵی 1901ـەوە و لەلایەن ئەکادیمیای شاهانەی سوێدەوە ساڵانە دابەشدەکرێت، بەڵام ئەمساڵ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب دیارینەکرا و خەڵاتەکە دابەش ناکرێت.


هۆکاری دابەشنەکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بۆ ئەو ئابڕووچوونە سێکسییانە دەگەڕێتەوە، کە لە چوارچێوەی ئەکادیمیای شاهانەی سوێد (کە خەڵاتەکە دابەش دەکات)، ئاشکرا بوون.

ئابڕووچوونەکە بریتییە لە ئاشکرابوونی رەفتاری سێکسی و نەشیاوی یەکێک لە وێنەگرەکانی ئەکادیمیاکە بە ناوی یان کڵاود ئارنۆلت، کە هاوکات هاوژینی یەکێک لە ئەندامانی پێشووی ئەکادیمیاکە بووە؛ 18 ژن لەژێر کاریگەریی جووڵانەوەی "می توو" چیرۆکی خۆیانیان بۆ میدیاکانی سوێد گێڕاوەتەوە و گوتوویانە، لەلایەن یان کڵاود ئارنۆلت-وە دەستدرێژییان کراوەتە سەر. 

ئەم ئابڕووچوونە بووە هۆی ئەوەی شەش ئەندام لە 18 ئەندامی ئەکادیمیاکە دەستلەکاربکێشنەوە و یەکێک لە ئەندامەکانیش بە دەنگی ئەنجوومەنەکە، لە کار دوورخرایەوە. 

ئەنجوومەنی ئەکادیمیاکە لەسەر ئەو باوەڕەی: ئەکادیمیاکە لە هەلومەرجێکی گونجاودا نییە و ئەو متمانەیەشی نییە کە بتوانێت براوەی ئەدەب دیاری بکات، بڕیاریدا ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب دابەشنەکات. 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە