رووداو - هەولێر
یەکەم کتێبی زانستی فێرکاریی تایبەت بە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان لە ئاستی خوێندنی بەکالۆریۆس چاپکرا.
کتێبەکە بۆ وانەی مۆرفۆلۆژی و بە ناوی وشەناسیی زمانی کوردییە، لەلایەن سەعید کەرەمی-یەوە نووسراوە و لەژێر چاودێریی خانەی توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانی سنە چاپکراوە.
ئەم کتێبە لە ساڵی خوێندنی داهاتووەوە وەکو سەرچاوەی سەرەکیی وانەی مۆرفۆلۆژی بۆ قۆناخی یەک دەخرێتە بەردەست خوێندکارانی زمان و ئەدەبی کوردی.
نووسەری کتێبەکە ئێستا خەریکی نووسین و ئامادەکردنی بەرگەکانی دیکەی کتێبەکەیە، بەنیازە مۆرفۆلۆژیی زاراوەکانی کرمانجی و هەورامیش بڵاوبکاتەوە.
ساڵی 2015 بۆ یەکەمجار لە ئێراندا زانکۆی کوردستان لە شاری سنە توانیی بۆ بواری زمان و ئەدەبی کوردی خوێندکار وەربگرێت، یەکەم کتێبی فێرکاریی تایبەتی ئەو بوارەش کتێبی وشەناسیی زمانی کوردییە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ