رووداو-هەولێر
ماڵپەڕی گاردیەنی بەریتانی، سەرەڕای بایەخدانە گەورە و چڕوپڕەکەی بە بواری کو‌لتوور و ئەدەبیات، هاوکات بەردەوام بە دوای ڕێگەی نوێ و پرسیاری نوێوەیە بۆ دواندنی نووسەران، ئەمجارە هەندێ پرسیاری زۆر ورد و سەرنجڕاکێشی بۆ هەندێ نووسەر ئامادە کردووە کە خوێندنەوەیان و مەبەستی پشتی پرسیارەکان و وەڵامی نووسەرەکان شتگەلێکن بەردەوام خوێنەران لای نووسەران بە دوایدا دەگەڕێن، لە نموونەی باشترین کتێب، باشترین نووسین، باشترین و خۆشەویستترین کارەکتەر و زۆر شتی تری ورد کە خوێندنەوەی وەڵامەکانیان لە زاری نووسەرانەوە هەم چێژبەخشن، هەم ڕووئیایەک بۆ خوێنەر سەبارەت بە هەندێ کتێب و چیرۆک دەکەنەوە.
ئەم هەوڵەی ئێمەش، وەرگرتنی ئەو پرسیارانەیە و ئاراستەکردنیەتی بۆ بەشێک لە نووسەران و ئەدیبانی کورد، بە تایبەت قسەکردن لەو مەجالە کورت و لەو پرسیارانە لە ناوەندی ڕووناکبیریی ئێمەدا کەمە و بێ‌شک خوێنەرانمان بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەوەن.
لەم یەکەمین گفتۆگۆیەدا، کەریم دەشتی شاعیر و وەرگێڕ وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
ڕووداو: ڕێک ئێستا چ کتێبێک دەخوێنیتەوە؟
کەریم دەشتی: ئێستا كتێبی (به‌هه‌شتی ونبوو)ی شاعیری ئینگلیزی جۆن میلتون ده‌خوێنمه‌وه كه تاوه‌كو ئێستاكه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه‌م وه‌رگێڕاوه و خۆی بریتییه له شه‌ش كتێب، له چوار سه‌رچاوه‌دا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، بایه‌خی ئه‌م كتێبه له ئاستی بایه‌خی كومیدیای خوداوه‌ندی دانتییه و بۆ زۆربه‌ی زمانانی دونیا وه‌رگێڕدراوه.
ڕووداو: کتێبێک کە ژیانتی گۆڕی؟
کەریم دەشتی: هیچ كتێبێ ژیانی نه‌گۆڕیوم و هیچ كتێبێكیش نییه بتوانێ ژیانی من بگۆڕێ.
ڕووداو: کتێبێک کە بۆچوونتی گۆڕی؟
کەریم دەشتی: پێشه‌كیی كتێبی سینۆهه‌ی میكا ڤاڵتاری هه‌ندێك له بۆچوونه‌كانی منی سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌بیات و هووده‌ی ئه‌ده‌بیات؛ گۆڕی. هه‌روه‌ها كتێبی ئا به‌م جۆره زراده‌شت هاته په‌یڤینی نیتشه هه‌موو په‌راوێزه‌كانی زه‌ینمی هاوێشته‌وه ناو سه‌نته‌ر.
ڕووداو: کتێبێک کە خۆزگە دەخوازی تۆ نووسیبات؟
کەریم دەشتی: كورته‌ڕۆمانێكی مه‌حموود ده‌وڵه‌تئابادی به ناوی "اهوی بخت من گزل" و كورته‌ڕۆمانێکی جه‌نگیز ئیتماتۆڤ به‌ناوی "كلنگهای زود پرواز".
ڕووداو: کتێبیک کە کاری لە ستایلی نووسینت کردووە؟
کەریم دەشتی: نووسین كاری ساته‌وه‌ختی هه‌ڵڕژانی بیرۆكه‌یه و هه‌ر ساتێ وه‌ك كۆترێكی تینووی ئاو له كه‌نارێ ده‌خواته‌وه.
ڕووداو: کتێبێک کە تۆی گریاندووە؟
کەریم دەشتی: ڕۆمانی (ڕه‌گه‌كان)ی ئالێكس هایلی ده‌یان جار منی گریاندووه، به‌تایبه‌ت له كاتی وه‌رگێڕانی ئه‌م ڕۆمانه كه بریتییه له 999 لاپه‌ڕه‌ی پڕ له برینی جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی.
ڕووداو: کتێبێک کە بە دیاری دەیبەخشیت؟
کەریم دەشتی: كتێبێک كه به دیاری ده‌یبه‌خشم ئه‌و كتێبه‌یه كه حه‌ز ده‌كه‌م دیاریپێدراو بیخوێنێته‌وه، زۆربه‌ی جاران چاپه‌مه‌نییه‌كانی خۆمه و هه‌ندێ جاریش كتێبی تر.
ڕووداو: چاکترین کتێب لای تۆ کامەیە؟
کەریم دەشتی: چاكترین كتێب لای من كتێبی ڕشته‌ی مرواریی عه‌لائه‌دین سه‌جادییه كه به شانامه‌ی كوردی داده‌نرێت.
ساڵی 1886 ئانتوانت فۆر، کچی سەرۆککۆماری فەڕەنسا - فلیکس فۆر، داوای لە مارسێل پروست کردووە وەڵامی چەند پرسیارێک لە دەفتەرە تایبەتەکەیدا بداتەوە، (دەفتەری دانپێدانانەکان، ئالبوومی تۆماری فیکر، هەستەکان و هیتر) ئەم داوایە دوو جار لە مارسێل پروست کراوە، جارێکیان لە چواردە ساڵیدا، جارێکی تر لە بیست ساڵیدا، بە هەمان شێوە من ئەو پرسیارانە ئاراستەی بەڕێزت دەکەم.
ڕووداو: تایبەتمەندییە باشەکانی پیاوان کامانەن؟
کەریم دەشتی: تایبه‌تمه‌ندیی پیاوی باش لای من هێمنی و ڕاستگۆیی و ڕۆشنبیری و سپیی زمانییه‌تی. باشترین پیاو ئه‌وه‌یه كه ده‌ستی خاڵییه له خه‌نجه‌ر و زمانی خاڵییه له ژه‌هر و دڵی خاڵییه له ڕق.
ڕووداو: ئەی تایبەتمەندییە باشەکانی ژنان کامانەن؟
کەریم دەشتی: هه‌رواش بۆ ژن به ئیزافه‌ی جوانی و شیرینیی خۆی.
ڕووداو: بەنرخترین تایبەتمەندیی هاوڕێکانت کامانەن؟
کەریم دەشتی: ئه‌وه‌یه که ده‌توانم له‌گه‌ڵیاندا بژیم و گوێم بۆ ڕاده‌گرن و دیالۆگم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گوزارشته له متمانه و پێكه‌وه‌یی ژیان.
ڕووداو: حەزت لە چییە؟
کەریم دەشتی: حه‌زم له بینینی دونیایه، حه‌زم لێیه دوورترین شوێنی دونیا ببینم. بڕۆم هه‌میشه دوور دوور، ڕه‌نگه ئه‌وه شێوه‌یه‌ك له شێوه گۆشه‌گیرییه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌گزیستانسیالیزم بێت، یا كوشتنی بێهووده‌یی.
ڕووداو: بەختەوەریی ئایدیاڵ چۆن پێناسە دەکرێ؟
کەریم دەشتی: هیچ به‌خته‌وه‌رییه‌ك له جۆری بیركردنه‌وه نییه، په‌یوه‌ستبوون به هه‌ر ئایدیایه‌ك ئه‌وه‌یه پێیه‌وه به‌خته‌وه‌ری به ده‌ست بهێنی، به‌ڵام مه‌حاڵه، مرۆڤ خۆی كائینێكی به‌خته‌وه‌ر ناپه‌زیره، ڕه‌نگه به‌خته‌وه‌رانی ئایدیاڵ ئه‌وانه بن كه پێیانوایه هیوایه‌ك هه‌بێ دوای مردن.
ڕووداو: مەزنترین چارەڕەشی کامەیە؟
کەریم دەشتی: مه‌زنترین چاره‌ڕه‌شی مه‌رگه كه هه‌موومان یه‌كسان ده‌كات به خۆڵ.
ڕووداو: حەز دەکەی لە کوێ بژی؟
کەریم دەشتی: حه‌ز ده‌كه‌م به ڕاستی له‌گه‌ڵ خۆم بژیم، به‌و چه‌مكه ئه‌ده‌بییه‌ی كه تۆ مه‌به‌ستته، وه‌ك نه‌غمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ ژینی مرۆ هه‌میشه حه‌ز ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵدا بژیت، به‌ڵام کە نووسه‌ری حه‌قیقی بیت ئه‌و چه‌مكه هه‌زار ڕه‌هه‌ندی لێ ده‌بێته‌وه.
ڕووداو: ڕەنگ و گوڵی دڵخوازی تۆ کامەیە؟
کەریم دەشتی: هه‌مان ئه‌و ڕه‌نگ و ئه‌و گوڵه‌یه كه هه‌رگیز نه ده‌یدۆزییه‌وه و نه ده‌یبینییەوه و نه تیمار و تیلمی هه‌ناسه بۆنێكی ده‌كه‌ی؛ ئه‌گه‌ر هه‌موو چیمه‌نه‌كانی دونیا بگه‌ڕێی، ئه‌ویش گوڵی یه‌كه‌م ئه‌وینه.
ڕووداو: شاعیری دڵخوازی تۆ کێیە؟
کەریم دەشتی: شاعیری دڵخوازی من هه‌موو شاعیرانی كلاسیكی كوردین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی شیعری باش ده‌نووسن له كورد و له دونیا، شاعیری باش و شیعری باش نیشتیمانی نییه.
ڕووداو: کام پاڵەوانە پیاوەی ئەدەبیات لای تۆ دڵخوازە؟
کەریم دەشتی: له ئه‌ده‌بیاتدا پاڵەوان نییه و زه‌مه‌نی پاڵه‌وانێتی له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی زه‌مه‌نی دێوودرنج كۆتایی هات، له ئه‌ده‌بیاتدا ته‌نها داهێنه‌ر هه‌یه.
ڕووداو: کام پاڵەوانە ژنەی ئەدەبیات لای تۆ دڵخوازە؟
کەریم دەشتی: ئەو وەڵامه‌ی پێشووم بۆ ژنانیش هه‌مان قسه‌یه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ