جەلیلیان فەرهەنگێكی 65 هەزار لاپەڕەیی دەنووسێ

20-10-2017
سیروان عەباس
نیشانەکردن ئاكۆ جەلیلیان
A+ A-

رووداو- هەولێر

نووسەری كورد ئاكۆ جەلیلیان گەورەترین فەرهەنگی كوردی دەنووسێتەوە كە لە 65 هەزار لاپەڕە پێكدێ‌.

ئاكۆ جەلیلیان بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی راگەیاند: "وشەكانی نێو فەرهەنگی (كوردیكا) كە كوردی-كوردی-ئینگلیزی-فارسییە، وشەی كەلهووڕی، كرمانجی، سۆرانی، لەكی، لوڕی، شەبەكی و هەورامین. بۆ نووسینەوە و پەیداكردنی وشەكان، جگە لە گەڕان و هەوڵە مەیدانییەكانم، سوودم لە 150 فەرهەنگی دیكەی كوردی وەرگرتووە".

جەلیلیان دەڵێت: "پیتەكانی ئەلف و بێ، لە توێی دوو كتێبدا چاپ و بڵاوبوونەتەوە و سێ پیتی دیكەش ئامادەن بۆ چاپ، بەڵام لەبەرئەوەی خەرجیی چاپەكە لە ئەستۆی خۆمە، لە هەر كتێبێك تەنیا 30 دانەم چاپكردووە. كتێبی پیتی ئەلف، 1640 لاپەڕەیە و پیتی بێ، 2045 لاپەڕەیە، سەرجەمی فەرهەنگەكەش دەگاتە زیاتر لە 65 هەزار لاپەڕە. 

 ئاكۆ جەلیلیان لە ساڵی 1970 لە كرماشان لەدایكبووە، جگە لە بواری زمان و كولتوورناسی، رۆماننووسیشە و تاوەكو ئێستا 12 كتێبی چاپ و بڵاوكراونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە